هونەرمەندی دیاری کورد لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا باسی ئەو دوو گۆرانیە کوردیە دەکات کە لە لایەن هونەرمەندی دیاری ئێرانی ” هومایون شەجریان بەو دوایانەدا بڵاوی کردۆتەوە و کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.
نەجمەدین غوڵامی هونەرمەندی دیاری کورد لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا ئاشکرایکرد: ئەو دوو گۆرانیەی کوردیەی بە ناوەکانی ”مینا و شیرنە سەوزە” گووتراوەتەوە لا لەیەن هونەرمەندی دیاری ئێرانی هومایون شەجریان ئەو هەموو کاردانەوەی ناوێت چونکە ئەوە یەکەم جار نیە گۆرانی کوردی لە لایەن هونەرمەندانی بیانی تر بگوترێنەوە.
نەجمەدین غوڵامی هێمای بۆ ئەوەش کردووە، وەک چۆن هونەرمەندانی کوردیش سودیان وەرگرتووە لە ئاوازمیوزیکی تری فارسی و تورکی و عەرەبی و بۆیە ئەوە شتێکی تازە نیەو ئەو هەموو دەنگدانەوەی بەدوا خۆیەوە بێنێت.
غوڵامی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، رەنخەکان ئەگەر لەسەر ئەوە بێت باس لەوە نەکراوە تایبەتە بە میلەتی کوردی، ئەوا رەخنەکان لەشوێن خۆیاندایە، بەڵام ئێمەی میلەتی کورد لە گەڵ میلەتان و ئاینەکانی تردا پێکەوە ژیانمان کردووە، کوردستان هەمیشە وەک شوێنێک بووە نەتەوەکانی تر لەوێ بوون، میلەتی کورد بەوپەڕی باشییەوە ژیاوە و رێزی لێیان گرتووە، ئەوانیش ئەو شتانەیان لەبیربووە و لەبیریان ناچێت کە میلەتی کورد رێزی لێیان گرتووە.
غوڵامی داوا لە خەڵەک دەکات و دەڵێت، کێشەی زۆر گەورەتر هەیە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کە باس بکرێت، حەساسییەت پیشان نەدەن بەرامبەر ئەو هونەرمەندەکە دێت و گۆرانییەکی کوردی دەڵێت، ئەمە شتێکی ئاساییە و نازانم بۆچی حەساسییەت پیشان دەدەن کارێکی بەو جۆرە کراوە.
لە کۆتای قسەکانیدا هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی هیوای وایە کە بە دڵێکی گەورەوە ئەوە قبووڵ بکەن و رێزی بۆ هەوادارەکانی هەیە.
دوای وتنەوەی دوو گۆرانی کوردی “مینا- شیرین سەوزە لەلایەن هونەرمەندی فارس هومایۆن شەجەریانەوە، لەلایەن هونەرمەندانی کوردەوە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، لەوانە ئەمەل سەعید کوردەی هونەرمەند دوو جار لەسەر ئەو بابەتە هاتووەتە دەنگ و رایگەیاندووە، “مینا گیانی سوارە محەمەد پڕ هەستتر و بەسۆزترە”، بەڵام کانی گۆرانیبێژ رای جیاوازی هەیە و ئەم کارە بە ئاسایی ناودەبات، چونکە پێی وایە هونەر سنورەکان تێکدەشکێنێت، بە هەمان شێوە عەتا ئەحمەدی هونەرمەندیش وتوویەتی “سوپاسگوزارم کە بەو ئەدا جوان و هەستە بەپێزەوە گۆرانییەکانی وتووە”.