سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریەکی توندی لە بارەی ئەو دۆخە نالەبارەی عێراقدا و دەڵێت ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە کۆنتۆڵی هەموو لایەکمان دەردەچێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، گوتی: “ئەو کێشە سیاسییەی لە عێراق هەیە ناکرێت چارەسەر نەکرێت و نەتوانین کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی پێکەوە کۆبکەینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەو ململانێ سیاسییە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەوڵەتی عێراق دەکات، رێگرە لەبەردەم پێشکەوتن”.
کازمی، باسی لە هەستیاریی دۆخی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی عێراق لەو دۆخە نیگەرانن و هۆشداریدا: ئەگەر پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت و دەتەقێتەوە، بۆیە داوا لە هەموو نیشتمانپەروان دەکەم سازش بکەن و جیاوازییەکان بەلاوەبنێن، چونکە عێراق لە هەموومان گەورەترە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: ئەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە بە بوونی متمانە بە یەکتر چارەسەر دەبێت، پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەکان بگێڕینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گەورەداین، دەبێ ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵگرین، کۆمەڵگە و حکومەتی عێراق بەربەستی گەورەیان لەبەردەم دایە، لە ماوەی رابردوو دەستپێشخەریمان کرد بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکرد، جەختدەکەینەوە تەنها گفتوگۆ کێشەکان چارەسە دەکات.