چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

ڕه‌فیق ساڵحی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی ڕاگه‌یاند: به‌ نووسراوێك كه‌ واژووی 180 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره،‌ داوا له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناچار ده‌كرێن ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لایه‌نه‌ سیاسی و فڕاكسیۆن و حزبه‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌