چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هێرشی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندان وێبسایت و ماڵپه‌ڕی فه‌رمی عێراقی 

هاككه‌ره‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه‌: وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ شۆڕشی عاشوور و ڕزگاربوون له‌ ده‌ست سته‌م و گه‌نده‌ڵی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵساوین به‌ هاككردنی ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی میدیایی سه‌ر به‌ حزبه‌كان و په‌كمان خستوون.

ئه‌و وێبسایت و ماڵپه‌ڕانه‌ی هاككراون بریتین له‌: وێبسایتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ماڵپه‌ڕی عه‌ماڕ حه‌كیم، ماڵپه‌ڕی حزبی ده‌عوه‌، ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فزیۆنی عه‌هد، ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فزیۆنی ئافاق، ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فزیۆنی غه‌دیر، ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فزیۆنی وه‌ته‌ن و حه‌ره‌كه‌ی نوجه‌با.

هه‌روه‌ها وێبسایتی فه‌رمی حزبوڵای لبنانیش له‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا هاككراوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن دیجیتاڵی سه‌باره‌ت به‌ هاككردنی وێبسایت و ماڵپه‌ڕه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ جۆری (Ddos attack)ن و ئه‌م جۆره‌ی هاككردنه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لایان بمێنێته‌وه‌ و یاخود ده‌ستیان بگات به‌ داتاكانی ناوییه‌وه‌.