چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دادگای باڵای فیدڕالی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ 

دادگای باڵای فیدڕالی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووی سه‌یركردنی ئه‌و داوا یاساییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شیان كراوه‌.

دادگای باڵای فیدڕالی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ سه‌یری ئه‌و داوایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاراسته‌مان كراون.

په‌رله‌مانتار نه‌ساڕ زغه‌یر روبێعی و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنی سه‌در داوای یاساییان له‌سه‌ر هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌رز كردبووه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و بڕیاری ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردبوو.