دووەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان ساز دەكات

بڕیارە رۆژی 19ی ئەم مانگە و رۆژانی دوایی ناوەندی حەوت ڕەنگە دووەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان لە شاری سلێمانی ساز بکرێت.

بەختیار سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی حەوت ڕەنگە و دووەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی ئەوەی خستەڕوو کە “وەكو نەریتێك ناوەندی “حەوت ڕەنگە” وەكو ناوەندێكی هونەریی كە لەساڵی 2016 وە دامەزراوە بیری لەوە كردووەتەوە كە چۆن هونەر بكرێتە هۆكارێك بۆ درووستكردنی پردی پەیوەندی بەشەكانی كوردستان و دواتر نێودەوڵەتی”. گوتی “هەر لەژێر رۆشنایی ئەم ئامانجەدا بیرمان لەوە كردووەتەوە كە فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستات ساز بكەین و بتوانین فۆتۆگرافەرانی كوردستان لە بۆتەی ئەم فیستیڤاڵەدا كۆبكەنەوە”.
سەبارەت بەو خەڵاتانەی لە فیستیڤاڵەکەدا دەدرێت ئەوەی خستەڕوو کە “بۆ ئەمساڵ 5 خەڵات دیاری كراوە بۆ 5 بواری ناو فیستیڤاڵەكە كە پێكهاتووە لە (فۆتۆستۆری، سروشت، ستریت، شەو، پۆرترێت). سەبارەت بە کاتی فیستیڤاڵەکەش گوتی “فیستیڤاڵەكە لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆدا 19/8/2022 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە ساز دەكرێت و بەدرێژایی 3 رۆژی فیستیڤاڵەكە 2 وۆركشۆپ ساز دەكرێت كە تیایدا بەخشینی زانیاری نوێیە بە فۆتۆگرافەران و بریارە دواتر پیشانگەكە لە دەرەوەی شاری سلێمانی نمایش بكرێتەوە.
ناوەندی حەوت ڕەنگە، ناوەندێکی هونەرییە لە شاری سلێمانی دامەزراوە و ئامانجی خزمەتکردنی سەرجەم کایە هونەرییەکانە و بۆ ئەم مەبەستەش وەرزانە فیستیڤاڵی جۆراوجۆری هونەری ساز دەکاتە و بەختیار سەعید بەڕێوەبەری ناوەندەکەیە و ماوەی شەش ساڵە بە بەردەوامی لە کار و چالاکی بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر