چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەڵمانیا: هاوڵاتیەکی کوردی ئێزیدی بە چەقۆ کوژرا

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌هێرشی  هاووڵاتییه‌كی سۆماڵیدا بۆ سه‌ر خوشك و برایه‌كی كوردی ئێزیدی كه‌سێك كوژراو یه‌كی دیكه‌ش برینداربووه‌.  

دوێنێ هه‌ینی 19 ی 8 ی 2022، له‌شاری هانۆڤه‌ر كوردێكی ئێزیدی  به‌ناوی نایف تەمۆ ئاڤدەل، خه‌ڵكی شنگال له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراو و ئافره‌تێكیش كه‌ خوشكی كوژراوه‌كه‌یه‌ برینداربووه‌.

پێشتر بكوژ و كوژراو له‌كه‌مپێك به‌یه‌كه‌وه‌ بوونه‌ و كێشه‌یان هه‌بووه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ی كوشتووه‌ خه‌ڵكی ووڵاتی سۆماڵه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.