ئه‌مڕۆ له مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له (میر حازم میر ته‌حسین بەگ)، میرى ئێزدیانى كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا، كه هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و، مەحمود ئێزدى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌بوون. وێڕاى به‌خێرهێنانى میوانان، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى عێراق و كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان و ئاله‌نگارییه‌كان.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى باسى مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكانى هه‌رێمى كوردستانی كرد، كه جێگاى شانازییه، جه‌ختى له ره‌سه‌نایه‌تى كوردانى ئێزدى كردەوە، كه هه‌میشه جه‌نابى سه‌رۆك مەسعود بارزانى ته‌ئكید له‌و ره‌سه‌نایه‌تی كوردانى ئێزیدى ده‌كاتەوە.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى، جەختى كرد كه پشتیوانى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و رێکكاره ده‌ستوورى و یاساییانه ده‌كه‌ن، كه پارێزگارى له پێگه و نوێنه‌رایه‌تى برا ئێزدییه‌كان ده‌كات و، بە گرینگی زانی رێكکه‌وتنى شنگال وه‌كو خۆى جێبه‌جێ بكرێت.
له لاى خۆیه‌وه میر حازم میر ته‌حسین بەگ سوپاسى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ى كه لێیان كرا و، باسى مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ی له هه‌رێمى كوردستان كرد و، هیواى خواست كه كوردستان هه‌ر له پێشكه‌وتندا بێت.