هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 8, 2024

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى عەریف دەروێش سندی كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تیى دیار و ناسراوى زاخۆ خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكردن و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.

به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ خۆیان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. لاى خۆیانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌ریف ده‌روێش سندى، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مییان دووپات كرده‌وه‌.