سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه، كۆبوونه‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەممەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه (30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەممەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی (6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در، هه‌ینی رابردوو، خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، جیا له‌وه‌ش هێزی مه‌ده‌نی و دیموكراتی له عێراق، خۆپیشاندانی له دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه و میلیشیاكان، سازكرد.