ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات بۆ كاری پێویست نه‌بێت رێگه‌ی هه‌ولێر – پیرمام به‌كارنه‌هێنن.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، پارێزگاری هه‌ولێر، داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كات، له كاتی شۆفێریكردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و رێگایانه‌ی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون، نه‌گرنه‌به‌ر مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، به‌تایبه‌تیش رێگه‌ی هه‌ولێر- پیرمام.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات هاوكاری ئه‌و تیمانه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر، به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێك هه‌ستا و هاتووچۆش له به‌شێك له ناوچه‌كان په‌كیكه‌وت