ئەنجومەنی ڕاژە چەند هەلێکی کار ڕادەگەیێنێت 

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی ٦ کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی ٧٥٠ هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە. کاری ئەو ٦ کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە ١/٩/٢٠٢٢ تاوەکو ٣١/١٢/٢٠٢٢، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ٢٣ ی ئابی ٢٠٢٢ دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

ھەواڵی زیاتر