شەقامی سەرەكیی شاری زیلان لە هەولێر چاکدەکرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی (١٥٨،٩٥٠،٠٠٠)دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی تێكدان و چاككردنەوەی شەقامی سەرەكیی شاری زیلان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
ئەو شەقامە هاتوچۆی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییانی سنوورەكەی بەسەرەوەیە، ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ئاسانكاری هاتوچۆ لە سنوورەكە هەیە.

ھەواڵی زیاتر