هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 8, 2024

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری: ئه‌وانه‌ی كۆنمره‌ی 99یان هێناوه‌ له‌ پزیشكی گشتیی وه‌رده‌گیرێن

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له‌ پەرلەمانی کوردستان، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، رایگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی كۆنمره‌ی 99یان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ پزیشكی گشتیی وه‌رنه‌گیراون، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرا و وه‌رده‌گیرێن.

دۆڵه‌مه‌ڕی راشیگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه‌ دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر كۆلیژه‌ پزیشكییه‌كاندا.

هه‌روه‌ها گوتی: لەپەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.