له هه‌موو سه‌رده‌مێكی كولتووری جۆرێك له بیركردنه‌وه‌ی دیار، ژیانی كولتووری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. هه‌ر چه‌نده ئەمڕۆكه شێوازی فکریی زۆر له دۆخی داته‌پین و له ناوچوونن، به‌ڵام هیشتاش له‌مه‌ڕ تیۆره‌كانی په‌یوه‌ست به فیزیكی نویتن و بایه‌لۆژیی داروین ڕاست نییه.
هه‌ر یه‌ك له‌م دوو شێوازه بیركردنه‌وه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی بێهاوشێوه‌یان به‌جێ هێشتووه. سه‌دان بیرمه‌ندی ناسراو و ته‌نانه‌ت بێناویش به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌كانی خۆیان به‌گوێره‌ی ئه‌م تیۆرانه ئه‌نجامداوه و له هه‌وڵی نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و زیادكردنی ئه‌و تیۆرانه‌دا بوونه.
له سه‌رده‌می مۆدێرن، زانسته فیزیكییه‌كان و بایه‌لۆژی گرنگترین ده‌رخه‌ری بیركردنه‌وه‌ی جدی و میتافیزیكیی باو له كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كان بووه. شێوه‌ی تاقیگه‌یی گونجاوترین میتۆد و سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی فکرییه. مرۆڤی سه‌رده‌می مۆدێرن ده‌توانێت به‌هێزترین بۆچوونه‌كانی خۆی له په‌یوه‌ست به میتۆدێكی له‌م چه‌شنه بخاته‌ڕوو. میتۆده فکرییه‌كانی دیكه، به‌ڕواڵه‌ت ئامرازی دواكه‌وتوویی و به‌ره‌و دواوه چوونه.
بێگومان ده‌ركه‌وتنی ئه‌دگارێكی فکریی گشتی هۆكار نییه به‌سه‌ر نه‌بوونی شێوه‌كانی تری فکره‌وه. ده‌ركه‌وتنی ئه‌دگارێكی فکری گوزارشته له‌وه‌ی كه شێوه‌كانی تری بیركردنه‌وه پێویسته له په‌یوه‌ست به‌وه درێژه‌ی پێ بدرێت و له‌پێش چاو بگیردرێت. به‌م شێوه‌یه، خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه به‌شێوه‌ی ده‌رخه‌ری گشتیی سه‌رده‌مه‌كه‌مانه. ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا له توێژینه‌وه كۆمه‌ڵناسیی و ده‌روونناسییه‌كان ده‌بینرێت، به‌ڵكو تویژینه‌وه و بواره زانستییه‌كانی تریشی خستۆته ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ناسینی ئه‌م خه‌یاڵه له‌لای تاك و كۆمه‌ڵگه و كولتووره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی كۆمه‌ڵگه هێشتا به‌ته‌واوی دروست نه‌بووه. زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هیشتا هوشیارییان له‌باره‌ی چییه‌تییه‌كه‌ی نییه. هیشتا بایه‌خی به‌كارهێنانییان په‌ی پێ نه‌بردووه و ته‌نانه‌ت بایه‌خ به‌وه‌ش ناده‌ن كه ناسینی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه ناتوانێ په‌یامی میژوویی خۆی له به‌رامبه‌ر پرسه ڕۆژانه‌ییه‌كان بگێرێت.
ویڕای ئه‌وه‌ش، گرنگیی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه له زۆربه‌ی بواره ئاكاریی و شیكردنه‌وه سیاسییه‌كان هه‌ستی پێ ده‌كرێت. ئەمڕۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه به فۆرمی هه‌مه‌چه‌شن وه‌ك ئه‌دگار و سیمایه‌كی سه‌ره‌كیی فکری و كولتووری ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه له زۆربه‌ی ڕه‌خنه ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بایه‌خی پێ ده‌درێت و نوسه‌رانی هاوچه‌رخیش كه‌م تا زۆر به سه‌ره‌نجدان له خه‌یاڵكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م چه‌شنه ده‌بێته هۆی داهێنان و هێنانه‌كایه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیی ناوازه و ده‌گمه‌ن. به‌م چه‌شنه، چالاكییه فکریی و هونه‌رییه‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌می هه‌نووكه وه‌ك مێژوو قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات كه وێناكردنی _سروشتی مرۆڤ) ئاڵۆزتر ده‌بێت، پێویستیی زیاترمان به‌و فاكته‌رانه ده‌بێت كه ده‌بنه هۆی دروستبوون و بیناكردنی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه، چونكه خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه هه‌وه‌سێكی په‌تیی و ڕووت و ڕه‌جاڵ نییه، ئه‌و چۆنایه‌تییه له بیركردنه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین واقیعه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ بناسین، خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه ته‌نیا یه‌كێك له هه‌ستیارییه كولتوورییه‌كان نییه، به‌ڵكو بنه‌ڕه‌تی ترین و سه‌ره‌كییترینیانه.
ئه‌مڕۆ چه‌مكی كولتووریی زانسته فیزیكییه‌كان وه‌ك ئه‌دگار و سیمایه‌كی گشتی، به‌ها و نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه. زانسته فیزیكییه‌كان وه‌ك میتۆدێكی فکریی پڕیه‌تی له كه‌موكوڕی و كێماسی. هه‌ڵبه‌ت كه‌موكوڕی و كێماسییه‌كانی میتۆده زانستییه‌كان له ڕابردبوودا جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵێ توێژ و نووسه‌ران بووه، به‌ڵام نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی ڕابردوو دواجار توانیان ڕه‌سانه‌یتی بیركردنه‌وه‌یی زانستیی بسه‌لمێنن و به‌جێگیری بیهێڵنه‌وه. كێماسییه‌كانی زانسته فیزیكییه‌كان ئه‌مڕۆ له لایه‌ن بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خراوه‌ته ژێر گومانه‌وه. پێشكه‌وتنی زانسته فیزیكییه‌كان كه بۆته هۆی داهێنان و دروستكردنی بۆمی هایدرۆجینی نه‌یتوانی هیچ یه‌ك له پرسه سه‌ره‌كیی و پێداویستییه گرنگه‌كانی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌م پێشكه‌وتنانه ته‌نیا به‌رهه‌می پسپۆڕیبوونی زانسته‌كان بووه و نه‌یتوانیوه پرسه سه‌ره‌كییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ كێشه و پرسی تازه‌تری هێناوه‌ته كایه‌وه. بیرمه‌ندانی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی ئەمڕۆ به‌سه‌ر سروشت و ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی مرۆیی زاڵبوونه. له‌م وڵاتانه‌دا، زانست و مه‌عریفه ئیدی هیچ ئامانجێكی دیاریكراوی نییه و له ئه‌نجامدا پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تازه و سه‌رله‌نه‌وێیه.
ئەمڕۆ پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان نه‌ك ته‌نیا نوێكه‌ره‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر نییه، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری كۆمه‌ڵێ ئه‌نجامی ترسناك و هه‌ژێنه‌ره. بێگومان مه‌عریفه و ته‌كنه‌لۆژیا كۆمه‌ڵێ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له‌مه‌به‌دوا ته‌نیا له ڕووی تێكدان و قڕكردنی مرۆڤ به‌كاربهێنرێت. پێویستیی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانست و مه‌عریفه، ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه كه ئەمڕۆ پێویستمان به سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گشتیی جیاواز هه‌یه. ئەمڕۆ چه‌مكی مرۆیی و ڕۆلی كۆمه‌ڵایه‌تیی زانست و سوودوه‌رگرتنه سه‌ربازیی و بازرگانییه‌كان و بایه‌خه سیاسییه‌كه‌ی خراوه‌ته جێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی زانستییانه‌ی ئامرازیی جه‌نگی هه‌رچه‌نده بۆ جێگیركردنی سیاسه‌تی جیهانی پێویست و پڕبایه‌خ بێت، به‌ڵام ئامانجێكی له‌م چه‌شنه، به‌ته‌نیا به‌هۆی زانسته فیزیكییه‌كانه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئه‌وه‌ی له پێشتردا به زانست و مه‌عریفه له قه‌ڵه‌م ده‌درا، ئه‌مڕۆكه وه‌ك فه‌لسه‌فه گومڕاكه‌ره‌كان لێی ده‌ڕوانرێت، و زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی كه به زانستیی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین، كۆمه‌ڵێ به‌شی په‌رش و بڵاو و پارچه پارچه‌یه له واقعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. بیرمه‌ندانی ئەمڕۆ ئیدی ناتوانن وێنای كۆی واقعه‌كان بكه‌ن. له‌مه‌ش گرنگتر، زانست ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردنی ئامێر و زاڵبوون و سه‌روه‌ربوون به‌سه‌ر ئامرازه جه‌نگییه‌كان نییه، سرخوردگی گشتیی له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌رخه‌ریی ئه‌م ڕاستییه‌یه كه زانستی ته‌كنه‌لۆژیی و هونه‌ریی، مسیحایه‌كی درۆینه و ئه‌فنسانه‌ییه كه ئه‌مرۆ به‌رگی ئه‌فسانه‌ی به به‌ردا دوراوه.
به گوته‌ی سی پی سنۆ (C. P. Snow) كولتوور بۆ دوو جۆر دابه‌ش ده‌بێت ئه‌وانیش: كولتووری زانستیی و كولتووریی مرۆیی. بنچینه‌ی كولتووریی مرۆیی كه له‌خۆگری شانۆنامه، بایۆگرافی، شیعر و چیرۆك و ئه‌ده‌بیات پێكده‌هێنێت. ئەمڕۆكه ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ند پێیانوایه كه ئه‌ده‌بیاتی واقعی بایه‌خی خۆی تا ڕاده‌یه‌ك له ده‌ستداوه و ته‌نیا خه‌سڵه‌تێكی هونه‌ری ناچیز و نه‌خوازراوی وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه ڕاست بێت هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا په‌ره‌سه‌ندنی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی به‌كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌مهێنانیی ئامێری به‌رهه‌مه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه‌كان نییه، به‌ڵكو هۆكاره سه‌ره‌گییه‌گه‌ی بریتییه له چۆنایه‌تیی واقعه‌كانی دنیای ئێستا و پێویستییه‌كانی مرۆڤی مۆدێرنه.
كام چیرۆكنووس، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی هونه‌ریی ئەمڕۆ ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ واقعه مێژوویی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ دروست بكات؟ كام نووسه‌ری خه‌یاڵنووس ده‌توانێ چیرۆكێكی ترسناك و دۆزه‌خییانه له‌باره‌ی شه‌ڕ و جه‌نگه وێڕانكه‌ر و كاره‌ستباره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بخاته‌ڕوو. ئەمڕۆ خه‌ڵكی جیهان به‌دوای واقعه میژوویی و گۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان ده‌گه‌ڕێن و ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخیش زۆرجار بێ‌توانا و ده‌سته‌وه‌ستانه له خستنه‌ڕوویان. ئه‌مڕۆ خه‌ڵك خوازیاری شتی واقعیین و له هه‌وڵی ئه‌و زانسته‌دان كه به‌هۆییه‌وه بتوانن مانا و واقعی ژیانی خۆیان بناسن. هه‌روه‌ها ئه‌وان خوازیاری زمان و كولتوور و ده‌ربڕینێكی تایبه‌ته‌وه‌ن كه خه‌ڵك له ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ نایدۆزێته‌وه. له‌مه گرنگتر نییه كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌كان حاوی به‌های له‌م چه‌شنه‌ن: خاڵه هه‌ره پڕبایه‌خه‌كه ئه‌مه‌یه كه خه‌ڵك ده‌ستیان پێی ناگات.
له ڕابردوودا كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر و مێژوونووس هه‌بوونه كه له ڕێگه‌ی تێبینی و گه‌ڕانه‌وه، وێنایه‌كی گشتییان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه به‌ده‌سته‌وه داوه و چه‌مك و مانا ئاكارییه‌كانیان ناسیوه. ئه‌گه‌ر تۆكڤێڵ(Tocqueville) یان تایین(Taine) ئەمڕۆ زیندوو ببنه‌وه ئایا وه‌ك كۆمه‌ڵناس ناناسرێن! له په‌یوه‌ست به پرسیارێكی له‌م چه‌شنه یه‌كێك له نووسه‌ر و ڕاڤه‌كه‌رانی ڕۆژنامه‌ی تایمز له‌باره‌ی تایین به‌م چه‌شنه ده‌نووسێت:
تایین هه‌میشه مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه وه‌ك كۆمه‌ڵه گرووپێك ده‌زانێت. ئه‌و تێبینیكه‌رێكی ماندوونه‌ناس بوو كه ده‌یتوانی به باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پێشچاو بگرێت. ئه‌و هێنده بایه‌خی واقعه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌رده‌می ئێستای ده‌دا كه نه‌یتوانی ببێته میژوونووسێكی باش و هێنده‌ش به تیۆره‌وه په‌یوه‌ست بوو كه نه‌یتوانی ببێته چیرۆكنووس. ئه‌ده‌بیات له دیدی ئه‌و زیاتر وه‌ك به‌ڵگه و مۆركی كولتووریی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا.
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیز زیاتر به ئاكار و به‌هه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزه‌وه په‌یوه‌ست بوو تا ئه‌ده‌بیاتی په‌تی. تایین له هه‌موو شت زیاتر تیۆردارێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی بوو.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه تایین وه‌ك نووسه‌ر ناسراوبوو نه‌ك وه‌ك بیرمه‌ندێكی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده هاوشێوه‌ی زانسته فیزیكییه‌كان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی یاساكاندا بوو. به نه‌بوونی زانستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتیگری، نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران و شاعیر و شانۆنامه‌نووسه‌كان زۆرجار وه‌ك ته‌نیا ڕاڤه‌كه‌رانی پرسه كه‌سیی و ته‌نانه‌ت بابه‌ته گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ناسراوبوون. به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان زۆرجار پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام باشترین ئه‌م به‌رهه‌مانه نه‌یتوانی سه‌رڕاستی فکرییه‌ك بخاته‌ڕوو كه بۆ ناسینی واقعی دنیای ئەمڕۆ پێویست بوو. هونه‌ر ناتوانێت هه‌سته‌كانی خه‌ڵك كه له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بخاته‌ڕوو. له لایه‌ك هونه‌رمه‌ندی ئەمڕۆ كه‌متر له‌هه‌وڵی گه‌یاندنی په‌یامێكی له‌م چه‌شنه‌دا بوو، چونكه خۆیان تووشی كۆمه‌ڵێ گرفتاری كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كردبۆوه. بۆیه ئه‌وكاته ده‌توانێ په‌یامێكی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌بێت كه سوود له خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: سی. ڕایت. میڵز، خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه، وه‌رگێڕانی دانا شوانی، 2022.