پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نوێنەری سەدر: عێراقیەکان دەبێت بەرپرسیارییەتی ئەو شۆرشە لە ئەستۆ بگرن

موهەند موسەوی نوێنەری تایبەتی موقتەدا سەدر بە خۆپێشاندەرانی راگەیاند ئەم شۆرشە هیوا و هەلێکە بۆ رزگارکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی کە گەندەلێ تەنگی بە عێراقیەکان هەلچنیوە.

موهه‌نه‌د موسه‌وی، نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و مانگرتووانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در جەختی لەوەکردەوە، خۆپیشانده‌ران و مانگرتووان له‌ شۆڕش و داواكارییه‌كانیاندا پاشگه‌زنابنه‌وه‌‌ ته‌واوی عێراقییه‌كان به‌رپرسیارێتی ئه‌م شۆڕشه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه.

موسه‌وی گوتیشی: شۆڕش هیوا و هه‌لێكه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق له‌گه‌نده‌ڵی و راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته‌.

روونیكرده‌وه‌، خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ ده‌رچوونه‌، تاكو نه‌خشه‌ڕێگا و داهاتووی عێراق بگۆڕن، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان، شۆڕشگێران له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن و پاشگه‌زنابنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ دوا هه‌لی ئه‌وانه‌.

موسه‌وی پێیوایه‌، له‌ رێگه‌ی شۆڕشێكی ئاشتیخوازانه‌، شۆڕشگێران نه‌خشه‌ڕێگا و داهاتووی سیاسی عێراق دیاریده‌كه‌ن.

داوای لێكردن، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان، له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن به‌رده‌وامبن.