ناكۆكی عێراق…ناكۆكی خە‌یاڵ و فە‌نتازیا و یە‌كتر ڕە‌تكردنە‌وە‌

پڕۆفیسۆر د. نەزاكەت حوسێن

داڤید کروتیانسکی دەڵێت”ئاسان نیە مێشکی سەرکردەکان بخوێنیتەوە، بەڵام گوێ بگرە لەوتەکانیان تێدەگەیت نیاز و بەرنامەیان چیە؟ جەنگ و ناکۆکی سەرچاوە دەگرێت لەخەیاڵ و بیرکردنەوەی سەرکردەکان بزانن بەرنامەیان چیە چۆن باسی رابردوو دەکەن چیان پێیە بۆ داهاتوو، هەرچەندە زۆرێک لەسەرکردە دیکتاتۆرەکان ئایندەیان ون کردووە هەر باس باسی رابردووە”. هیچ گۆڕانکاریەک لەوڵاتدا لەرووی سیستم و حوکمڕانی و بارودۆخ روونادات بە رێکەوت یان سروشت، بەڵکو ئەوە بڕیاری خەڵک خۆیی و سەرکردەکانە چی بڕیاردەدەن وڵات چۆن بێت. ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات لەعێراق هەڵاوسانی سیستم وسیاسەتی پیادەکراوی رژێمی بەعسە سروشت بۆی نەخولقاندووە، کە سیستمێکی پیادە کرد، ئەگەر تا ئێستا لەژیان بمایە دەگمەن بوو ئێمە ئەو نەوەی لەسەردەمی ئەو ژیاوین ئێستا لەژیان بووینایە، چونکە بۆ هەر لایەکمان پلانێکی خۆی هەبوو بۆ لەناوبردنمان. ئەوەی ئێستا
روودەدات لەوەوەیە.
هەرکەس دەیەوێت بەس خۆی هەبێت. کێشەکەش لەسەر زەوی و ناوچە داگیرکردن یان پارێزگاری لە وڵات و سەرمایەکانی نیە، هێندەی ئەوەی جەنگی خەیاڵی سەرکردەکانە، کەهەریەکە لەخەیاڵی خۆی، خۆی بە باشتر و تەواوتر دەزانێت لەوی تر و ەیری ئاوێنە دەکات خۆی بە کامڵتر دەبینێت لەوانی تر. پێیی وایە لەسەردەستی ئەو وڵات باش دەبرێت بەڕێوە و ئارامی و ئاشتی دروست دەبێت، ئەویتر رەت دەکاتەوە و بەناکامڵی دەزانێت و بۆی بکرێت هەوڵی لەناوبردنیشی دەدات. ئەمە گرفتی هەر عێراق نیە بەتەنها، بەڵکو گرفتی رۆژهەڵاتی ناوەراستە لە جەنگەکان، بۆیە ئاشتی لەم جۆرە جەنگانە پەیدا نابێت، چونکە بەردەوام ئەم خۆی لەئەوی تر پێ باشترە، سەدامیش ئەم جەنگەی دەکرد عەرەب وسوننە و ئایدۆلۆژی بەعسیزمی لەهەموو پێ باشتربوو هەر ئەو بناغەی ئەم جەنگە کەلتوری و یەکتر رەتکردنەوەی دانا . ئێستە گروپ و پارتەکان درێژەی پێ دەدەن، چونکە هەرکەس پێی وایە خۆی راسترە لەوی تر، وابڕوات بڕوانامەی مردنی عێراق بەیەکجاری تۆماردەکەن . مەترسی ئەم جەنگی خەیاڵ و فەنتازیایە ئەوەنیە کاولکاری و وڵات وێرانکەربێت، بەڵکو جەنگی چاندن و قوڵکردنەوەی رقە لەناو ناخی هاووڵاتیان. مەترسیدارتر ئەوەیە کە هاووڵاتی وای لێبێت نەتوانن پێکەوە بژین و هەستیش بکات هیج دەسەڵاتی نەماوە و ناتوانێت هیچیش بگۆڕێت و بەدەنگدانیش هیچ گۆڕانکاری ناکات. تەنها ئەم هەڵبژاردنە خەڵک لەعێراق بڕیاری جیاوازی دا بەرامبەرەکان و بگرە وڵاتانیش پێیان قەبوڵ نەبوو، چونکە ئەمە شتی جیاوازی دەهێنا ئاراوە. ئەم بارودۆخەخولقاوە بە بڕیاری سەرکردەکان خۆیان خولقاوە، چارەکە سەدەیەک زیاترە پارەیان لە خزمەتگوزاری وتەندروستی و پەروەردە وەبەرهێن نەکردووە، بەڵکو لە تانک و زریپۆش هێز کۆکردنەوە سەرباز و میلیشیا و چەکدار، وەبەرهێنیان کردووە، خۆ دەبێت ئەو بەرهەمە بەکاربهێنن. لەسەدەیەکدا بەداخەوە کە زانستمان هەیە تەکنەلۆجیامان هەیە سەرچاوەی ئابوری باشمان هەیە، ئەوەی گرفتمانە تەنها قەیرانی متمانە و باوەڕنەبوون بەیەکترە. چونکە گۆڕانکاری بەدەست و بڕیاری خەڵک و سەرکرەکان خۆیانە، بیانەوێت چۆن بیگۆرن ئەگەر لەژێر دەستی دیکتاتۆریش بن، بۆ سەدام خراپترین دیکتاتۆرنەبوو؟ خە‌ڵك دژی وەستایەوە و ئەمڕۆی هەڵبژارد. ئەوەی لەهەرێمی کوردستان دروستبووە ئەمرۆ بەبڕیاری حەکیمانەی سەرکردەکان نەبوو؟ کە پارچەیەکی ئارام و جیاوازی لە عێراق دروست کردووە. ئۆکرانیەکان چەند لەژێر دەستی دیکتاتۆر نەبوون ئەو ژیانەیان هەڵبژارد کەئەمڕۆ بەرگری لەوڵاتی خۆیان دەکەن بەودیموکراسیەتەی بەرهەمیان هێنا و ئەو ناسنامەیەی دروستیان کرد بۆ هاووڵاتیانیان. کەواتە ململانێکە و جەنگەکەی ئێستای عێراق لەفەنتازیا و خەیاڵی سەرکردەکان خولقاوە، هەردەبێت بەبریاری خۆیان بگۆردرێت بەهیچ بڕیار و پلانی د ەرەکی ناگۆڕدرێت ئەگەر خۆیان بیرکردنەوەکەیان نەگۆڕن.

ھەواڵی زیاتر