لە سیدەکان پەکەکە جووتیارێک دەستگیر دەکەن و لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر ئازادی دەکەن

بەپێی سەرچاوە هەواڵەکانی پێگەی دارکامازی بێت، چەکدارانی پەکەکە، لە گوندی بێرکمەی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان دوای ئەوەی جووتیارێک دەستگیر دەکەن، لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێک و ١٠هەزار و ٥٠٠ دۆلار ئازادی دەکەن.

بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکە، هاووڵاتی حەکیم یاسین خەیلانی، خەڵکی گوندی بێرکمەی شارۆچکەی سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەستگیر کراوە.
چەکدارەکانی پەکەکە وەکوو باج ئوتۆمبێلێک و 10 هەزار و 500 دۆلار پارە لە یەکێک لە جووتیارانی باشووری کوردستان وەردەگرن و پاش وەرگرتنی پارەکە ئازادی دەکەن.
لە رێکەوتی 12ی تەمووزی ئەمساڵ (2022)دا لە گوندی “بێرکمە”ی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان، هاووڵاتیەکیان بەناوی “حەکیم یاسین خەیلانی” لەکاتێکدا کە ویستوویەتی بەرەو کویستانەکانی ئەو ناوچەیە بڕوات، لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دەستگیر دەکرێت و دەستیان بەسەر ئوتۆمبێلەکەشیدا گرتووە کە لەجۆری “نەیسان پیکاب” بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەبەر ئەوەی کە ئەو هاووڵاتیە بازرگانی حەیوان دەکات و پێشتر ژمارەیەک مەڕوماڵاتی هێناوە و باجی بە پەکەکە نەداوە، دەستگیر کراوە و دەست بەسەر ئوتۆمێلەکەشیدا گیراوە.
لەگەڵ ئەوەی کە ئوتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیە لەلایەن پەکەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام پەکەکە ناوبراویان بە 3 ملیۆن دینار سزا داوە و پاش پێدانی پارەکە ئازادیان کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاووڵاتیە لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینی و ژمارەیەک لە ریش سپیەکانی ناوچەکە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئوتۆمبیلەکەی سەردانی گریلاکانی پەکەکەیان کردووە بەڵام گریلاکان پێیان راگەیاندووە تەنها لەبەرانبەر وەرگرتنی پارەدا ئامادە دەبن کە ئوتۆمبیلەکەی بۆ بگەڕێننەوە.
لە ئاکامدا هاووڵاتی “حەکیم خەیلانی” کە پیشەی جووتیارە، ناچار بووە لەبەرانبەر وەرگرتنەوەی ئوتۆمبیلەکەیدا بڕی 10 هەزار و 500 دۆلار بە گریلاکانی پەکەکە بدات.

ھەواڵی زیاتر