ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

مانەوە لە کوردســـتان وەک عەیبەی لێ هاتبوو، دۆست و ناسیاوەکانم یـــەک لەدوای یـــەک، ماڵئاوایییان لـــێ دەکردم و بـــەرەو هەندەران تێیاندەتەقانـــد. من بێپارەیی باڵی بەســـتبووم، ئەگەرنـــا لەمێژبوو فجووقم کردبوو، دەمێکبوو خەونم بەو ڕۆژەوە دەبینی، (بنی کەوشم
پێوەندیی بە خاکی نیشتمانەوە نەمێنێت.)
من خۆم پێ نووســـەر بوو، کەچی هەندێک ڕەخنەگر بە بێســـەوادیان دەزانیم. ناوبەناو نووســـینم بـــڵاو دەکردەوە، درێژتریـــن گوتارم لە سەد وشە تێپەڕی نەدەکرد. نووســـەرێکی قسەزلی ئەرووپانشین کە خوێنەرێکی باشی هەبوو، هەمیشە بەرهەمی خۆی بۆ دەناردم، منیش
چاپم دەکردەوە و لەسەر شۆستەی شەقامی ستالین دەمفرۆشت.
جارێکیان نووســـەری زلقسە، ڕەخنەیەکی خراپی کە سەرەتا خێرێکی باشـــی بۆ من تێدا بوو، لە پاشای شار گرتبوو. ئەو بەرهەمەی وەکوو تۆپ دەنگی دایەوە و پاشـــای شاری بە تەواوی دڵگران کرد. لەسەر ئەو نووســـینە کە یازدە لاپەڕە بـــوو، دوازدە ڕۆژ گیرام. فڕێیان دامە ژوورێکی تەســـکی ئاسایشـــەوە. ئەوە دووەم جارم بوو، ڕێم بکەوێتە هەمان زیندان، پێش ڕاپەڕین ئاســـایش بۆیە گرتبوومی، پۆستەرم کە ڕیکلامی بۆ بەعـــس دەکرد، دڕاندبوو. لە دڵـــی خۆمدا گوتم: ئەگەر لاپەڕە دەدڕێنیت، دەتگرن، ئەگەر لاپەڕە بڵاو دەکەیەوە، هەر دەتگرن!
کە ئازاد کرام، هەوڵم دا، بە پاســـپۆرتی ئەو گرتنە، لەڕێی (یووئێن) ەوە بگەمە ئەورووپا، وەلێ چونکە حســـابی کتێبفرۆشـــیان بۆ کردم، نەک کتێبنووس، دەســـتیان بە ڕوومەوە نا.هەرچەند گوتم: (هێرمان هێسە)یش ســـەرەتا کتێبفرۆش بوو، دواتر خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبدا وەرگرت، هەرچەند قەوانـــی زەوتکردنی ئازادیی دەربڕینی بیروڕام بۆ
لێ دان، ئەوان لەو سەرییەوە هاتبوونەوە.
دەمزانی ئەگەر دووکانێکی مەیفرۆشـــی بکەمەوە و بڵێم: ئیســـلامییە تونـــدڕۆکان، نارنجۆکیـــان فڕێ داوەتـــە دووکانەکەمەوە، یەکســـەر وەردەگیرێـــم، بەڵام پارەی پرۆژەی وام نەبـــوو، بۆیە هاتم گوتارێکم لە دژی ئیســـلام نووســـی کە تژیبوو لە جنێو، بەو ئومێدەی فەتوای کوشـــتنم دەربچێت و بیکەمە بەڵگە بە دەســـتمەوە. تومەس مەکە، ئەو خورمایەی من خواردبـــووم، ناوکەکەی لە گیرفانی موفتیدا بوو. نووســـینەکەم هەر هێندەی وەرینی گەڵایەکی وشکی دەوەنێک دەنگی
دایەوە

ھەواڵی زیاتر