سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی به‌په‌له‌ی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناسه‌قامگیری چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی عێراق به‌تایبه‌تیش شاری به‌غدای پایته‌خت بڵاو كرده‌وه و داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌نه‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: عێراق ئێستا به بارودۆخێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه نه‌كرێ ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه باش نابێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ پاراستنی دۆخه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و نه‌ڕشتنی خوێنی عێراقییه‌كان.
داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد واز له زمانی تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و هه‌ڕه‌شه بێنن و ڕیگر بن بۆ دروستكردنی دوژمنایه‌تی له‌نێوان هاووڵاتییانی یه‌ك نیشتماندا.
هه‌روه‌ها داوای له هه‌مووان كرد له‌سه‌ر مێزی دیالۆگی نیشتمانی دانیشن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا كه عێراق تێی كه‌وتووه.
مسته‌فا كازمی بۆ خۆپیشانده‌رانیش گوتی: په‌یامه‌كه‌تان ڕوونه و ئه‌و پابه‌ندبوونه‌تان به ئارامی و ڕێكخستنه‌وه به‌رز ده‌نرخێنین، ئێستا كاتی هاتووه ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی بكرێ كه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر ڕێك بكه‌ون، دڵنیاشم عێراق ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره زاڵ‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان له حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌موو كارێكی پێویستیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕیوه كه ده‌ستوور بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دایناوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماده‌ن هه‌ر هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه لای هه‌مووان په‌سند بێت و ببێته هۆی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان.
مسته‌فا كازمی بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و نه‌ڕشتنی خوێن داوای كرد به‌په‌له ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێ:-
1- خۆپیشانده‌ران هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت چۆڵ بكه‌ن.
2- پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزگاری له موڵكی گشتی و تایبه‌تی و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆیان.
3- ده‌ست به دیالۆگی نیشتمانی بكرێ له ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێ به مه‌به‌ستی دیاریكردنی نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی.