چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین جێبه‌جێ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین پێشوازیی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەکە کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، راکێشانی هێڵی 132 لەی ڤیی بازیان – رانیە و دانانی سێ وێستگەی مۆبایلی کارەبا و چەند پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ گەڕەکە نوێیەکان و دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین تەوەری سەرەکیی دیداری نێوان وەزیری کارەبا و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بوو.