چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی خستووەتەڕوو، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، هەروەها بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با مامناوەند دەبێت (10- 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین ( 7 – 8 ) کیلۆمەتر  دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش بەمشێوەیە دەبێت: هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 44 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ،  كه‌ركووك 46 پله‌، سۆران 42 پله‌ ، راپه‌رین 40 پله‌ ، گه‌رمیان 46 پله‌.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با، باکووری رۆژئاوا مەودای بینین /  ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:

هەولێر  :  44

سلێمانی :  43

دهۆک  :  44  

کەرکووک : 46

هەڵەبجە : 44

سۆران  : 43

ڕاپەرین : 40

گەرمیان : 46