زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • گابرێل خێسۆس یاریزانی نوێی یانه‌ی ئارسێناڵ لە کۆی چوار یاریی ئامادەکاری یانەکەی، بەشداری سێ یاریی کردووە، لەو سێ یارییەش توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بکات.
  • به‌ پێچەوانەی گابریێل خێسۆس، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری نوێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشداری هیچ گۆڵێک بکات، هەربۆیە هاندەرانی بلاوگرانا لە داهاتووی ئەو یاریزانە دوودڵن.
  • ریال مەدرید کۆتایی بە یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکانی هێنا و پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی ئەورووپا، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یاریی سوپەری ئەوروپا به‌رامبه‌ر فرانكفۆرت، دەگەرێتەوە ئیسپانیا و لە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بەردەوام دەبن.
  • ریال مەدرید له‌ رۆژی 10ـی ئەم مانگە لە فینلەندا و لە یاریی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دەبێتەوە، ریال مه‌درید دەیەوێت یەکەم ناسناوی وەرزی نوێ بەدەست بێنێت، لە هەمان کاتدا ژمارەی ناسناوەکانی جامەکە لەگەڵ ئەیسی میلان و بارسێلۆنا کە خاوەنی زۆرترین ناسناون لە جامەکە یەکسان بکاتەوە.
  • رۆژنامه‌ی ماركا: ریال مەدرید ئەم هاوینە چاوەڕێ دەکرا هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام تاوەکو کۆتایی هاتنی ئامادەکارییەکانیشیان لە ئەمەریکا، هیچ هێرشىەرێکیان نەگواستووەتەوە و سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیەش چەندینجار بڵاویان کردووەتەوە، کارگێری یانەکە راهێنەرەکەیان ئاگادار کردووەتەوە پشت بە کەریم بێنزێما ببەستێت.
  • وادەی گواستنەوەی یاریزانانی یەک مانگی ماوە و ریال مەدرید تاوەکو ئێستا لەم دوو مانگەی رابردوو، تەنها دوو یاریزانی بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە، یەکەمیان رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانیە و ئەوی دیکەشیان چوامینی ناوەڕاستکاری فەرەنسیە.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: كاسێمیرۆ، كرووس و مۆدریچ وه‌كو سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌ وان، تۆپ له‌ نێوانیان دا ون ده‌بێت.
  • فابریزیۆ رۆمانۆ: ریال مه‌درید له‌ ئێستاوه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌سه‌ر داوای كارلۆ ئانچیلۆتی بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی فابیان رۆیزی هێرشبه‌ری ناپۆلی ده‌كاته‌وه‌.
  • رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا: یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێكردووه‌، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گفتووگۆدایه‌، به‌ڵام هێشتا كریستیانۆ رازیبوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ئۆفه‌ره‌ پیشان نه‌داوه‌.
  • رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا: یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ئاماده‌یه‌ به‌ 15 ملیۆن پاوه‌ند كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ بڕیاریداوه‌ په‌له‌ نه‌كات له‌ بڕیاردان و چاوه‌ڕێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفه‌ری باشتری پێشكه‌ش بكرێت.
ھەواڵی زیاتر