زامێكی .. بێ كۆتا ٣٩ساڵ لە‌ چاوە‌ڕوانی !

بێستون مەسعود ساڵەیی

کێ دەتوانێ ئەوەندە ساڵە چاوەڕوان بێت؟! دوور بێت لە هەناسەو دەنگ و بۆنی دایک و باوک و برا و خوشکی؟! دوور بێت لە پیاسە و گەڕانی ئێواران لەگەڵ براو باوکی؟! بە ساڵان دوور بێت لە زاوا و خۆشەویستی خۆی؟! کێ دەتوانێت هێندە دوور بێت لە سۆز و هەستی باپیر و داپیر؟! دوور بێت لە سەردانی برازا و مام و ئامۆزا و خاڵۆزا و پورزاکانی؟! کێ دەتوانێ هێندە ساڵ گوێ بیستی کوڕم، کچم نەبێت و ئاشنا نەبێ بە ناویان؟! کێ دەتوانێ سی و نۆ ساڵ باوەش بە دایک و باوک و براو خوشکیدا نەکات؟! کێ دەتوانێ ئەوەندە ساڵ لە چاوەڕوانی باوک و برادا بێت و گوێ بیستی تەقەی دەرگای ماڵ نەبێ؟! چەندین ساڵە لە چاوەڕوانی باب و برا و کەسوکار، تاڵە مووەکان هەردێن سپیتر دەبن.
تەمەن هەڵدەکشێ و چاوەکان کز و بەدەن کەوتووەتە لەرزە. کەچی یان هەر چاو لە ڕێگا بین یان لەبەردەم ئێسک و پروسکیان ڕابوەستین. ئاخر ئەمە برینە، ئازارە.. هێندە قوڵە نە تیمار دەکرێ نە قەرەبووی دەکرێ، ئەوانەی ون بوون هەموو ئازیز و خۆشەویستی نیشتیمان بوون!
ئاخ چ ویژدانێک بوو، چ ئاینێک بوو، چ عەقڵێک بوو کە بێتاوانترین مرۆڤەکانی سەر زەوی لە ناو بەرێت، تەنها لەبەر ئەوەی جامانە سوور و ناویان بارزانی بوو! ئاخر کوا ویژدان و مرۆڤایەتی، هەشت هەزار ڕوحی پاک لە چاوپروکانێکدا هەناسەیان لێ بسەندرێت..؟!
ئەوان هەژار بوون، بێ چەک و جوتیار بوون لەسەر خاکی خۆیان بوون تۆمەتیان هەر ئەوەندە بوو کە ڕەسەن بوون، بارزانی و
ڕۆڵەی کورد بوون.

ھەواڵی زیاتر