پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا‌ فه‌له‌کەد‌ین کاکه‌یی ئاشق و دڵسۆزێکی سه‌رسه‌ختی کوردستان بوو 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا فەلەکەدین کاکەییدا دەڵێت، کاکەیی ئاشق و دڵسۆزێکی سەرسەختی کوردستان بوو.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “له‌ ساڵیادی کۆچی دواییدا، سڵاو و دروود له‌ گیانی پاکی تێکۆشه‌ر و نووسه‌ر و ڕووناکبیری گه‌وره‌ی کوردستان مامۆستا‌ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی.”

هەروەها نووسیویەتی “ئه‌و خاوه‌نی خامه‌یه‌کی زێڕین و بیرێکی قووڵ و خه‌ونی گه‌وره‌ بوو، ئاشق و دڵسۆزێکی سه‌رسه‌ختی کوردستان بوو. گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌ خێر.”