لە هەفتەیەکدا ٢هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

 بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ٢ هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە هەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٣٧ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٩٩ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٩١٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ١٠١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٤٨ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٦ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها هەزار و ٧٩٣ مۆڵەت بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە ٤٧٢ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر ٣٢٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٢ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٥٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٧ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٧١ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٥٢ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١١یان لە پارێزگای هەولێر و ٥یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٠یان لە پارێزگای دهۆک و ٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها ٤٠ هەزار و ١٨٢ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٤ هەزار و ٣٤٩یان لە پارێزگای هەولێر و ١٢ هەزار و ٩٥٦ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٥ هەزار و ٢٤٨یان لە پارێزگای دهۆک و ١٦یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٥٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٦٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٤٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦ هەزار و ٨٥٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

29 تەمووز 2022

ھەواڵی زیاتر