وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

بەشی سێیەم و کۆتایی

شانازی بە زمانەکەتەوە بکە
هەستی شانازیی زمان، چی بکەین؟..
وەک کوردێک شـــانازیی بـــە زمانەکەتەوە بکە، ئەگـــەر وەرزێری یا وەزیـــر، ئەگەر لـــە ماڵەوەی یا لە نێوەندێکـــی ئەکادیمی، ئەگەر لە هەندەرانی یا لە شـــار و گوندێکی کوردستان، وەک دایکت بئاخفە و کوردانە، شیرین شیرین بدوێ و ئەو ڕاستییە بزانە، کە زمانێک نییە
لە دونیا لە زمانی تۆ باڵاتر و پیرۆزتر. دەرفەتە لێرە هەموو ئەو تێگەیشـــتنە نازانســـتییانە ڕەت بکەینەوە، کـــە پێیانوایـــە زمانێک لـــە زمانێکی تر پیرۆزتـــر و باڵاترە، هەموو زمانەکان وەک یەکن، هەموویان ڕایەڵەی لێکتێگەیشـــتن و پێوەندیی کۆمەڵایەتیین و پێویســـتیی ژیان و ژیارن، بۆیە لە هەر کوێ بووی، لـــە هەر دوان و دوانگەیـــەک بـــووی، چوون چیاکانی کوردســـتان، ســـەربڵندانە بە کوردی بئاخفە و لەنێو ئـــەو هەقیقەتەوە بدوێ، کە زمانی تۆ، هی نەتەوەیەکە، کە تائێســـتایش هەڕەشەی لەسەرە و بە مافە سەرەتاییەکانی خۆی نەگەیشتووە، نەتەوەیەک، کە دوژمنەکانی زۆریـــان هەوڵدا زمانەکەی وشـــک بکەن، کەچی ئـــەو، چوون کانیی تەقیو، هەر زەڵاڵ و زوڵال مایەوە و تادێش دەمێنێتەوە، نەتەوەیەک، دوای ئەو هەموو ســـتەمە، هەر مایەوە و زمانەکەیشی دەگەڵ خۆیدا هێشتەوە. کورد هەڕەشـــەی لەســـەرە، زمان ڕۆڵی گەورە لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشـــکاندنی ئەو هەڕەشـــەیە دەبینێت، بۆیە دەبـــێ هەموومان منداڵەکانمان لە شـــانازیی، ڕۆڵ و مەزنیی زمانـــی کوردی ڕابێنین، قوتابخانەکان دکارن ڕۆڵ و نەخشـــێکی مـــەزن لەو پێناوەدا بگێڕن، دەبێ بە هەموو ورد و درشـــتی تێگە و تێگەیشتنەکانی پرسی زمان دابێینەوە و هەســـتی شـــانازیی زمان بۆ تاکەکان دروســـت بکەین، دەبێ زەمەنی بێ خەمیی زمان، کە پێشـــتر باسمان کرد، چارەسەر بکرێـــت، دەبێ هەموومان، تایبەت پەرلەمان، حکومەت، سیاســـییە نیشتیمانپەروەرەکان و ئەکادیمیستەکانی بواری زمان ئیش بکەین بۆ چێکردنی (هەســـتی شانازیی زمان)، هەستێک، کە وەک پێشمەرگە،
وەک دیموکراسی و عەدالەت پێویستە بۆ کورد و کوردستان!.

ھەواڵی زیاتر