محەمەد حەلبوسی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و جموجۆڵی سیاسی ئێستای شەقامی عێراق، دوو بڕیاری دەرکرد، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم/ هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تا ئاگادارکردنەوەیەکی زیاتر.
دووەم/ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی داموده‌زگاكان و خۆپیشانده‌ران.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نیشتمانی لە هەموو سەرکردە و لایەنە سیاسیەکان دەکات، لەپێناو گەیشتن بە دیالۆگێکی نەتەوەیی کاریگەر و بەرپرسیارانە کە دەرەنجامەکانی لە پێناو بەرژەوندی نیشتماندا بێت.
لە دوێنێوە له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران روویان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، تا ئێستا نزیکەی 125 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، مسته‌فا كازمیش به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه بن له رێپێوانه‌كه‌یاندا.