پلاسخارت: ئه‌مه‌ جینۆسایده‌

جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ مه‌راسیمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 100 رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كاندا رایگه‌یاند، “به‌شێكی زۆری قوربانیان ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌قیقه‌تی ئه‌و تاوانه‌ چی بووه‌”.

پلاسخارت له‌ میانی گوتارێكدا رایگه‌یاند، “هه‌میشه‌‌ ده‌بێت تێگه‌یشتنمان بۆ دۆخی خراپی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراواندا هه‌بێت”.

ده‌شڵێت: “پرۆسه‌ی ئه‌نفال جینۆسایده‌،  هه‌وڵێك بوو بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كورد، بۆ رێزگرتنی ئه‌و قوربانیانه‌ ئێمه‌ لێره‌ ئاماده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌ ئێستادا عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ چركه‌سات و دووڕیانی گرنگدا تێده‌په‌ڕن”.

گوتیشی: “له‌ رۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفالكراواندا، هاوخه‌می خۆم ده‌رده‌بڕم، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌میشه‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان به‌رامبه‌ر مرۆڤاندا هه‌بێت