ره‌وتی سه‌در داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات پاڵپشتی گەلی عێراق بکەن لەپێناو کۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی کە هەموو شتێکی تێکداوە.
لە راگەیەندراوەکەی رەوتی سەدر هاتووە، “هەمیشە بانگەوازی ئەوەمان کردووە، بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق شەرمنانە نەبێت و ئەمڕۆش هیواخوازین نەرێنی نەبن”.
“هەر بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پشتیوانی گەل بن لەپێناو کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی کە بەهۆی گەندەڵییەوە هەموو شتێکی تێکداوە.” ئەمەش داواکاری موقتەدا سەدر بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
له دوێنێه‌وه له به‌غدا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌ران روویان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه، تا ئێستا نزیکەی 125 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، مسته‌فا كازمیش به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه بن له رێپێوانه‌كه‌یاندا.