هۆشیار سیوەیلی
جومعە عیناد دەڵێ
(دۆخی ناوچە سنوورییەکان لە هەرێم مەترسیدارە و هەوڵ دەدەین پاسەوانی ســـنوور ببەینە ناوچەکە و پڕچەکیان بکەین و کۆتایی بە مانەوەی پەکەکە و سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بهێنین). ئەم پەرەگرافەی ســـەرەوە بەشێکە لە وتەی بەڕێز جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق دەربارەی هێرشـــەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی هاووڵاتیان بە تایبەتی هێرشەکەی ئەم دواییەی تورکیا بۆ ســـەر هاوینەهـــەواری (پەرەخێ) لە زاخۆ کە بووە هۆی شەهیدکردن و بریندارخستنی چەندین کەسی بێتاوان. ئێمـــە نازانین مەرام و نیازی ڕاســـتەقینەی حکوومەتی عێراق بۆ ناردنی هێز بۆ ناوچەکانی ســـنوور چییە و ئامانجی دوورخایەن و ســـتراتیژییان چییە، بەڵام هەموو کەســـێک دەزانێت زەرەرمەندی یەکـــەم لە مانـــەوەی هێزەکانی تورکیا و پەکەکە لەســـەر خاکی هەرێم، هەرێمی کوردســـتان و هاوڵاتیانـــی هەرێمن. لەبەر ئەوەی حکوومەتی فیـــدراڵ هیچ هەنگاوێکی جدی نەناوە بۆ پاراســـتنی ئاسایشـــی هەرێمی کوردستان، بۆیە هەقی خەڵکی کوردستانە بە گومانەوە بڕواننە لێدوانی لەو چەشنەدا؛ چونکە: •دەڵێـــن ڕێکەوتنامـــەی نێوان تورکیا و عێراق کە لە ســـەردەمی بەعسدا کراوە، چوارچێوەی یاسایی بۆ هاتنی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ڕەخساندووە. گەر وایە بەر لە هەموو ڕێکاڕێکی سەربازی و ئەمنی پێویستە ئەو ڕێکەوتنە هەڵبوەشێنرێتەوە و گەر شتی واش نییە با عێراق بە فەرمی ڕایبگەیێنێت. • بوونی ســـوپای تورکیا تەنیا لە هەرێم نییە و لە قووڵایی خاکی عێراق هەن، وەک باشـــیک و شـــوێنەکانی تـــر. جێگەی خۆیەتی حکوومەتی فیدراڵ بە شـــێوەیەکی گشـــتگیر هەوڵی چارەکردنی بابەتی بوون و مانەوەی هێزەکانی بیانی بدات لە عێراق و هەرێمی کوردستان. •گەورەترین کیشەی ئەمنی لە شەنگال هەیە و ئەمەش بۆتە ڕێگر لە گەڕانەوەی دەیـــان هەزار خەڵکی ئاوارەی ناوچەکە، گەر بەڕێز وەزیر توانای ئـــەوەی هەیە (کۆتایی بهێنێت بە مانەوەی پەکەکە وسوپای تورکیا لە خاکی عێراقدا)، با مشوورێکی ئەوێیش بخوات. • ئەی جەنابی وەزیر چی لەدەســـت دێت بۆ پاراستنی کۆرمۆر و فڕۆکەخانەکان و ڕێگری لەو مووشەکە بالیستیکانەی کە هەندێکیان
لە ناوەوە دێن و هەندێکیشیان لە دەرەوە؟