بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:
ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی باڵای جێبەجێکردنە لە هەرێم کە لە سەرۆک و جێگر و وەزیرەکان پێکدێت کە بەرپرسە لە دانانی سیاسەتی گشتیی هەرێم و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی یاساکان و ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکان و ڕەوانەکردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، سه‌ره‌ڕای دەرکردنی پەیڕەو و ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکان و بەدواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن.
به‌نده وه‌ك سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه ئۆفیسه‌كه‌م به‌رپرسیار بووین له ڕێکخستنی کارنامە و کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، هه‌روه‌ها داڕشتنی بڕیارەکان و بەدواداچوونی جێبەجێکردنیان.
له سێ ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (86) کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دراوە، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه (163) بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەرچوون. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران له‌م كابینه‌یه‌دا به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی باشه كه لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بووه له نێوان فراكسیۆنه جیاجیاكانی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێكی تر له كاره‌كانی سكرتارییه‌تی ئەنجوومەنی وەزیران كه (24) پڕۆژەیاسای پەسەند کردووە، وه هه‌روه‌ها (15) پەیڕەوی دەرکردووە کە ئه‌مانه هه‌موو ئه‌رك و چالاكی سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو. زۆربه‌ی زۆری ئه‌م یاسا و پەیڕەوانە په‌یوه‌ندیدار بوون به پلانی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان، گرنگترین ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ش كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سند كرا یاسای چاکسازی ژمارە (2)ـی ساڵی 2020 كه تایبەته بە چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازه‌كان. هه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه (5) دانه پەیڕەو بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساكه ده‌رچووه كه ئه‌مانه هه‌موو ئه‌چنه چوارچێوه‌ی پلانی چاكسازی كابینه‌كه. یه‌كێك له په‌یڕه‌وه‌كان: په‌یڕه‌وی دروستكردنی سندووقی خانه‌نشینی بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه سندووقێك دامه‌زرا به ناوی سندووقی خانه‌نشینی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌و لێبڕینه‌ی كه مانگانه له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گلده‌درێته‌وانێ بۆ دابینكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پەیڕەوێك ده‌رچوو بۆ جێبەجێكردنی خودی یاساكه یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان
بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌م كابینه‌یه په‌یڕه‌وێك ده‌رچوو له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی بۆ ده‌ستنیشانكردنی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن له پله‌ی باڵا و له پله‌ی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی بۆ جارێكی تر ئیمتیازه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به زیندانیانی سیاسی هه‌روه‌ها ئیمتیازاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان جارێكیكه له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و ڕیكخرایه‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌م په‌یڕه‌وانه ئه‌رك و چالاكی سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو هه‌مووان ده‌چێته‌وه ناو چوارچێوه‌ی پلانی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر له‌و بڕیاره گرنگانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو، ئه‌ویش بۆ یه‌كه‌مجار په‌یڕه‌وێك ده‌رچوو بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێن. به جۆرێك كه تێیدا ڕه‌چاوی كێبڕكێی بكرێ له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتیدا، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رفه‌تی یه‌كسان بڕه‌خسێندرێت وه به جۆرێك بێت كه ئه‌م پڕۆژانه بكه‌ونه خزمه‌تی بودجه‌ی گشتی و خه‌زێنه‌ی گشتی، هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یڕه‌وێكی تری گرنگ كه له‌م سێ ساڵه‌ی ئه‌م كابینه‌یه ده‌رچوو، پەیڕەوی ڕێكخستنه‌وه‌ی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بوو به‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ یاخود خوازیارن و فه‌رمانبه‌رن ده‌یانه‌وێ له‌ناو هه‌رێمی كوردستان یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی بده‌ن به ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی تری خوێندن.
خاڵێكی كه زۆر گرنگه به ڕاستی كه بووه‌ته هۆی پاره‌یه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمكی كوردستان وه له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م بواره ڕێكبخرێته‌وه ئه‌ویش ڕێكخستنه‌وه‌ی بواری پاسه‌وانییه له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئه‌ركانه‌ی سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەندە سەرپەرشتیی پڕۆژەیەکی گرنگی تایبەت بە وردبینی و پێداچوونەوەی کەرتی نەوت و گازی کردووە له هه‌رێمی كوردستان كه له 1/1/ 2017ـوه ده‌ستی پێ كردووه بریتی بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان هه‌تا هەناردەکردن و فرۆشتن و خەرجیی کۆمپانیاکان و پابەندییە داراییەکان و ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی مووچه له داهاتی نه‌وت، وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پڕۆژه‌یه تا ئێستا (63) ڕاپۆرتی مانگانە له سێ ساڵی ڕابردوو لەسەر کەرتی نەوت و گاز بۆڕایگشتی و هاووڵاتيیان و ته‌نانه‌ت بۆ حكوومه‌تی عێراقی و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بڵاوکراوه‌تەوە و له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیار درا كه ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها بره‌وی پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه داهاته غه‌یره نه‌وتییه‌كانیش بگرێته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ باس له پڕۆژه‌یه‌كی تری گرنگ بكه‌م كه سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆفیسی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و دۆكۆمێته له‌سه‌ر قه‌رز و پایه‌ندییه‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه توانرا له چوارچێوه‌ی خشته‌یه‌كدا سه‌رجه‌م قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان به ڕاپۆرتێك هه‌م پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێ و هه‌م پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كانیش بكرێت