سەرۆکی حکوومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 23ـی 07ـی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت

ھەواڵی زیاتر