نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ڕووی ته‌كنیك و كه‌می ساخته‌كار یه‌كێك بوو له باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تا ئێستا له مێژووی عێراق ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی پانێڵێكدا له دیداری مێریدا هاتوون و گوتی: هه‌رچه‌ند رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ئاستێكی نزم بوو، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌وه تێبگه‌ن، كه پێویسته كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستاش عێراق به قۆناغێكی ئینتیقالیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق بكه‌ین، ده‌بێت به‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، گه‌شبین بین، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
گوتیشی: په‌یامی خه‌ڵك و به‌شدارینه‌كردنیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها متمانه‌ی خه‌ڵك، كه خه‌ڵكی عێراق خه‌ڵكێكی هۆشیاره و له كاردانه‌وه‌یان بۆ جێببه‌جێكردنی خواسته‌كانیان زۆر جدین و ئه‌و خۆپیشاندان و گرژییانه‌ی له به‌غدا روویاندا، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له سیسته‌مه‌كه ناڕازین و ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ن، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه كه ده‌توانن له رێگه‌ی سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و گۆڕانكارییه بهێننه ئاراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌دایه، كاتێك خه‌ڵك گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌مه هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست ناكات، ئه‌وكات كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره لای خه‌ڵك دروست ده‌بێت.
راگەیاند: به‌داخه‌وه تا ئێستاش له عێراق پرسی هاووڵاتیبوون ره‌چاو ناكرێت، زیاتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی حزبه سیاسییه‌كان ده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێك به هاووڵاتیبوونی تاكه‌كانی ئه‌م وڵاته بدرێت.
به‌ڕاشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سیاسییه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت به ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و متمانه‌ی له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه، ئه‌مانه‌تێكه لای ئێمه و ده‌بێت ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌ركی خۆمان به‌باشترین شێوه جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، تا ئێستاش هاووڵاتییانی عێراق له كه‌مترین خزمه‌تگوزاری كێشه‌یان هه‌یه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی 18 ساڵه دۆخه‌كه گۆڕاوه و ئه‌وه‌ی به‌ر له 18 ساڵ له‌دایك بووه، ئێستا مافی ده‌نگدانی هه‌یه و جیلێكی نوێ پێگه‌یشتووه، هه‌رچه‌ند ئه‌وان نازانن له رابردوودا چی روویداوه و سیسته‌می وڵات چۆن بووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه به‌راورد له نێوان وڵاته‌كه‌یان و وڵاتانی دیكه‌ی پێگه‌یشتووه ده‌كه‌ن، كه بۆچی ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌ن و ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ین.
دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت ده‌ستوور له عێراق جێبه‌جێ بكرێت و بیركردنه‌وه‌ی به‌غداش به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕدرێت، چونكه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیدراڵی نییه و ده‌بێت كوردیش له به‌غدا یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵویست بێت، له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ كات كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌غدا.
سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی توركیاش بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: به‌ر له‌وه‌ی بڵێین: توركیا ئه‌و كاره ده‌كات، پێویسته پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین، كه بۆچی توركیا ئه‌و كاره ده‌كات؟ له وه‌ڵامه‌كه‌شی نێچیرڤان بارزانی گوتی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌شكركێشییه په‌كه‌كه‌یه و بووه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا ناتوانێت له‌ناو توركیا هیچ كرده‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌و ئاڵۆزیانه ده‌گوازێته‌وه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، واتا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ئه‌و كێشانه دروست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ئه‌و كێشانه دروست نه‌كات، ئێمه زۆر به ئاسانی و به ده‌نگێكی به‌رز ده‌توانین به توركیا بڵێن: ئه‌وه مافی تۆ نییه ئه‌و كاره بكه‌یت، به‌ڵام كه په‌كه‌كه نه رێز له بڕیار و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و نه پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان بێت، كه له سه‌ره‌تاشه‌وه زۆر به ئاشكرا دژایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕێی چی له توركیا بكه‌ین!! بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه پێویسته په‌كه‌كه پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆی بكات و نابێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بۆ توركیا و نه‌بۆ ئێرانیش.
جه‌ختیشیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نها له سنوور، به‌ڵكو له‌ناوخۆی عێراقیش په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه و هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگالیش هه‌ر په‌كه‌كه‌یه.