پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری خۆڵبارینیش هه‌یه‌ 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 24 ی 7 ی 2022، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو  ئاسمانی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوەش ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.
كەشناسی هه‌رێم پێشبینیشی  ئه‌وه‌شی كردووە سبەینێ پلەكانی گەرما بە یەك تا دوو پلە بەرزببنەوە.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی دوێنێ هه‌ینی ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 40 پله‌ ، سلێمانی 39 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ،  كه‌ركوك 44 پله‌، سۆران 37 پله‌ ، راپه‌رین 40 پله‌ ، گه‌رمیان 45 پله‌.

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
هه‌ولێر 42پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، سۆران 38 پله‌ ، راپه‌رین 41 پله‌، گه‌رمیان 47 پله‌.