بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ لە گوتەیەکدا باس لە گرنگترین کارەکانی دەکات و ئەمەش دەقی گوتارەکەیەتی:
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بوو و ئەم بابەتە پێویستی بەوە بوو کە بە دامەزراوەیی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراین بەوەی مەلەفی دانوستاندن لە نێوان حکو حکومەتی فیدراڵی و مەتی هەرێمی کوردستان بگریینە ئەستۆ بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو کێشە هەڵپەسێردراوانە و ئەو مافە دەستووراییانەی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا چەندین ساڵە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
بۆ ئەو بابەتەو بۆ ئەوەی مەلەفی دانووستان ببێتە مەلەفێکی دامەزراوەیی و لەسەری بینا بکەین لە ئێستادا بابەتەکان هەر کەسی نەبن و بەڵکو بە کۆتایی هاتنی ئەم کابینەیەش کابینەیەکی تر کە دەست بەکار بێت و بێتە سەر ئەم دۆسیەیە بە ئامادەکراوی لە کۆێ کۆتایی هاتووە لەوێدا دەست پێ بکاتەوە.ئێمە بۆ رێکخستنەوەی کارەکانمان کۆمەڵێک هەنگاومان ناوە و کۆمەڵێك رێو شوێنمان گرتووەتە بەر.
یەکەم لە رووی سیاسەوە هەوڵمانداوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوە و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان بڕوات. هەم چارەسەر کردنی کێشەکان و هەم لەوێ بتوانین کێشە رەواکانی خۆمان بە ناوەندی بڕیاری سیاسی بە حکومەت و بە هێزە سیاسییەکانی عێراق بگەیێنین. هەم لە رووی رای گشتی عەرەبی و شەقامی عێراقیشەوە ئێمە بتوانین پەیام و مافەکانی خۆمان بگەیێنینە شەقامی عێراقی. بۆ ئەم مەبەستە کارەکانمان دابەش کردووە بەسەر چەند مەلەفێک و چەند مەلەفێک و چەند رەگەزێکدا.
یەکەم مەلەف مەلەفی دارایی و مەلەفی ئیستحقاقاتی مالی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە. بۆ ئەم بابەتە ئەم مەلەفە کۆمەڵێک میحوەر لە خۆی دەگرێت، یەکێکیان بابەتی یاسای بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجە بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە ساڵانێکە کێشەی گەورەی تێکەوتووە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موعاناتی زۆریان هەبوو، بۆ ئەم بابەتە و بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە، کە کێشەیەکە کە هاوکات رەهەندی ئابووریشی هەیە و پەیوەستە بە هەندێک مەلەفاتی تر وەکو مەلەفی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای دروست کرد بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە کاری دانووستاندن بێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق و هێزە سیاسییەکانی عێراق، بۆ گەیشتن بە سیغەیەکی تەوافوقی لە نێوان هەردوولادا کە هەم لە خزمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابێت و هەم لە گەڵ بنەما دەستوورییەکانی حکومەتی فیدراڵی و دەڵەتی فیدراڵیشدا بگونجێت. ئەوە بوو کە زیاتر لە ٢٠ بۆ ٢٥ سەردانی فەرمی ئەم شاندە بۆ بەغدا کۆبووە لەگەڵ حکومەت دا و لەگەڵ پەرلەمان و لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان لەگەڵ هێزە سیاسییەکاندا توانرا بە دەرەنجام لەناو یاسای بودجەدا مادەی ١٠ و مادەی ١١ لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا جێگیر بکرێت، کە لەم یاسایەدا ئیستیحقاقاتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستانیش دیاری کراوە. ئەم ئیستیحقاقاتانەی کە لەوێ دیاری کراوە ئەگەر بهاتایە حکومەتی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێی بکردایە و لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونەکانی خۆی کە دواتر لە تیمەکانی چاودێری دارایی هاوبەشدا کە رەنگی دایەوە و دەستیان بە وردبینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، دەکرا ئێمە هەنگاوی باشتر بنێین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو برگانەی یاساکە وەک خۆی جێبەجێ نەکرا توانیمان لە هەنگاوی دووەمدا مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، وەکو سلفەیەک تاوەکو ئەو کاتەی کە مادەی ١٠ و مادەی ١١ لە یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت. ئەگەر چی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە و گفتوگۆ لەبارەی مەلەفی دارایی بەردەوامە و دانووستاندن نەگەشتووەتە بن بەست. بۆ بابەتی کێشەی ناوچە کێشە لەسەرەکان وهەم بۆ ئەو قەزیانەی کە ئێستا رووبەڕووی ئەو ناوچانە دەبنەوە بەتایبەتی کێشەی جوتیاران و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانە کە رووبەڕووی پرۆسەیەکی بەعەرەب کردن دەکرێتەوە، لە باڵاترین ئاستدا لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بۆ دۆزینەوەی رێوشوێنێک بۆ رێگری کردن لە پرۆسەی بەعەرەب کردن، بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە ٤جار بۆ ٥ جار شاندی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆایەتی بەندە سەردانی بەغدامان کردووە. ئێمە گرنگییەکەی زۆر بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەدەین لەبەر ئەوە پێمان وایە چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترین شوێن بۆ چاەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە هەمان بووە حکومەتی فیدراڵی و بەغدایە لەچوارچێوەی دەستوور و لەچوارچێوەی بنەما دەستووری و یاساییەکان ئێمە ئەم کێشانەمان چارەسەر بکەین.
بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
(15) گوتاری خالید شوانی، بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم – YouTube
فەرمانگەى میدیاو زانیارى