پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی گوندی پەرخ لە زاخۆ بڵاو کردەوە

شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی 07ـی 2022ی سەر گوندی پەرخ لە سنووری زاخۆ بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نێردراوی تایبەتی خۆی بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەنێرێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: هاوینەهەواری گوندی پەرخ لە ناحییەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتنە بەر تۆپبارانێکی قورس.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی تۆپبارانەکە 9 کەس گیانی لەدەست داوە و 23 کەسی دیکەش برینداربوون، سەرجەم قوربانییەکان گەشتیارن.

ئاماژەی بەوەش دا کە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سکرتێری خۆی دەنێرێتە شوێنی بۆردوومانەکە