رۆژنامەی ھەولێر

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا

لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا، لەپێناو کاراکردنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە،بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢