سێكتەری ئاو، یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژی و گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری ئەو سێكتەرەش دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت بە بەردەوامی پرۆژە كۆنەكان نۆژەن و پرۆژەی نوێش جێبەجێ دەكەن.
لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و چاككردنەوەی مسیۆبۆشی بۆ بەشی ئالیاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە ئەم بڕە پارەیەش كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت.