ژینگە‌پارێزی و بایە‌خدان بە‌ كشتوكاڵ لە‌ ئایینی ئیسلامدا

عومەر چنگیانی


(۲-۱)
لەژێر ڕۆشنایی پەنجاوپێنجەمین ئایەتی سوورەتی (زاریات)دا کە خوای گەورە ڕوو بە پێغەمبەرمان محەمەد (دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت) دەفەرمێت: (وەبیرهێنانەوە بکە چونکە بیرهێنانەوە سوودگەیێنە بە بڕواداران)، منیش وەک یارمەتی و ئاسانکارییەک بۆ مامۆستا بەڕێزەکانی کوردستان نەخاسمە ئەوانەیان لەسەر دوانگەی مزگەوتەکانن، بە ئەرکم زانی ئەم گوتارەمیان بخەمەوە بەردید کە کاتی خۆی لە لاپەڕە۱۰و۱۱ی ژمارە ۳ی گۆڤاری شارەوانی هەولێر لەحوزەیرانی ۲۰۱۲دا بۆم بڵاو کراوەتەوە و ئەو کاتە دەقە عەرەبییەکانیشم وەک خۆی دانابوو، کە وام پێ باشە بیرهێنانەوەیەکی ورد بێت لەسەر بایەخدانی قورئان بە ژینگە و مامۆستایانمان وەک تویشووی گوتارەکانیان تیشکی بخەنەسەر کە بەداخەوە نەک ژینگە نەپارێزی، بگرە ژینگە تێکدان و وڵات نەویستی خەریکە دەبێتە مۆرکی زۆر کەس و پاساوی بێمانای زۆریش بۆ هەڵەکان دێنرێتەوە.
یەکەم/ لایەک لە بایەخدانی ئیسلام بە ژینگەپارێزی:
هەرکەس بە وردی سەرنجی قورئانی پڕ لە بەخشش و فەرموودەکانی پێغەمبەر (درود و سەڵاوی خوای لەسەر) بدات، بە باشی لەوە تێدەگات کە تا چەند ئەم بابەتەی، بە بایەخ و بەهەند وەرگرتووە و چۆنچۆنی لە ژینگە و پاراستنی ژینگە دەڕوانێت، کە ئەوەتا ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین لە قورئاندا چەندین ناو دێنێت کە ناوی شتی سروشتین، وەک ناوی ئاژەڵ و ڕووەک و داروبار و دیاردە سروشتییەکان، کە لێرەدا بە ئەرکی سەرشانمی دەزانم وەک بیرهێنانەوە هەندێکیانتان بۆ باس بکەم:
یەکەم/ ناوی ئاژەڵ: أ: ناوی ئەو ئاژەڵانەی کە بوونەتە ناو بۆ سورەتی قورئان: (۱) سوورەتی (البقرە) چێل، مانگا؛ (۲) سوورەتی (الانعام) چوارئاژەڵە گۆشتخوراوە ماڵییەکە، بزن، مەڕ، مانگا، هوشتر؛ (۳) سوورەتی (فیل) فیل؛ (٤) سوورەتی (عادیات) ئەسپ؛ (٥) سوورەتی (النحل) هەنگ؛ (٦) سوورەتی (النمل) مێرولە؛ (۷) سوورەتی (العنکبوت)، جاڵجاڵۆکە، تەڤنپیرک یاخود کەڵکەڵەکێشان.
ب/ ناوی هەندێ ئاژەڵی دیکە، کە لە ئایەتەکانی قورئاندا هاتوون؛ وەک: ۱) (الاسد) شێر؛ ۲) (حمار) کەر؛ ۳) (ابل) هوشتر؛ ٤) (حوت)، نەهەنگ، ماسی؛ ٥) (غنم) مەڕ و ماڵات؛ ٦) (قرد) مەیموون؛ ۷) (کلب) سەگ؛ ۸) (فراشە) پەپوولە؛ ۹) (جراد) کوڵە؛ ۱۰) (ذئب) گورگ؛ ۱۱) (غراب) قەلەڕەش؛ ۱۲) (هدهد) پەپووسلێمانکە؛ ۱۳) (حیە وثعبان) مار؛ ۱٤) (بعوضە) پێشکە، مێشوولە؛ ۱٥) (ذباب) مێش؛ ۱٦) (ضفدع) بۆق.
دووەم: ناوی هەندێ ڕووەک لە قورئاندا: أ/ ناوی هەندێک لەو ڕووەکانەی کە بوونەتە ناو بۆ سوورەتی قورئان: وەکو
سوورەتی (تین) هەنجیر. ب/ ناوی هەندێک ڕووەکی دیکە کە لە چەند ئایەتێکی قورئاندا هاتوون؛ وەک: ۱. (زیتون) زەیتوون؛ ۲. (عنب) ترێ؛ ۳. (عدس) نیسک؛ ٤. (بصل) پیاز؛ ٥. (نخیل) دارخورما؛ ٦. (أثل) ئەسل؛ ۷. (ثوم) سیر؛ ۸. (نبق) نەبگ؛ ۹. (ریحان) ڕێحانە؛ ۱۰. (خیار) خەیار؛ ۱۱. (حنطە) گەنم؛ ۱۲. (کافور وزنجبیل) کافوور و زەنجەفیل؛۱۳. (طلح) مۆز.
سێیەم/ ناوی هەندێ دیاردەی سروشتی لە قورئاندا:
أ/ ناوی (کات و سەردەم)، کە بوونەتە ناو بۆ چەند سورەتێکی قورئان: ۱. سوورەتی (الفجر) بەیان، سپێدێ؛ ۲. سوورەتی (الشمس) رۆژ، خۆر؛ ۳. سوورەتی (اڵیل) شەو؛ ٤. سوورەتی (الضحی) چێشتەنگاو؛ ٥. سوورەتی (العصر) ئێوارێ.
ب/ ناوی چەند شتێکی سروشتی، کە بوونەتە ناو بۆ سوورەتی قورئان: ۱. سورەتی (الحدید) ئاسنگ؛ ۲. سوورەتی (الرعد) هەورەبرووسکە؛ ۳. سوورەتی (ذاریات) با؛ ٤. سوورەتی (النجم) ئەستێرە.
ج/ ناوی هەندێک جێگا، کە بوونەتە ناو بۆ چەند سوورەتێکی قورئان: ۱. سوورەتی (گور) چیای توور، کە چیایەکە لە فەلەستیندا؛ ۲. سوورەتی (بلد) مەبەست باژێڕی مەککەیە؛ ۱۲. سوورەتی (أحقاف) ئەحقاف، کە جێگەیێکە لە نیودوورگەی عەرەبیدا. بەدەر لەم ناوانەیش، ناوی چەندین جێگەی دیکەیش هاتووە و هەروەها ناوی باران
ماویەتی. کە بە چەندین جۆر هاتووە.

ھەواڵی زیاتر