ئەمریکا و ڕوسیا : سیاسەتی هاپەیمانیەتی نــــــــــــــوێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

د عمر نوردەینی

لەکاتێکدا بورکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا گرمە و نێڵەی دێ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە گۆڕەپانی هەوڵە دیبلۆماسیەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (جۆ بایدن ) لەڕۆژانی ( ١٤ تا ١٦) تەموز سەردانی ئیسرائیل و سعودیەی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل ( ئیسحاق هارتسوگ) و سەرۆ وەزیرانی ئیسرائیل( یائیر لابید) و سەرۆکی فەلەستین (محمود عباس) و پاشای سعودیە ( مەلیک سەلمان) و وەلی عەهدی سعودیە میر (محمد بن سەلمان ) دیدارو کۆبوونەوەی هەبوو لە لوتکەی جدە بۆئاسایش و پەرەپێدان ئامادەو بەشدار بوو، لە بەرانبەراد سەرۆکی ڕوسیا (ڤلادیمیر پوتین) لە ڕۆژی (١٩ی تەموز) سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکا و لەگەڵ سەرۆکی ئێران ( ئیبراهیم رەئیسی ) و سەرۆکی تورکیا ( رەجەب تەیب ئۆردغان ) دیداری لوتکەی هاوبەش و دووقۆڵی دەبێ .
ئەم جوڵە دیبلۆماسیە باڵایەی هەردوو زلهێزی جیهان (ئەمریکاو روسیا) لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست هێما و نیشانەن بۆ چالاک بوونی سیاسەتی هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە، لەم بارەوە هەندێ سەرەقەڵەم و خاڵی پێویست دەخەینەڕوو :
یەکەم: وەرچەرخان و گۆڕان لە شێوەی جەمسەربەندی ناو سیستەمی جیهانی خەیاڵپڵاوی نیە و پرسێکی واقیعیە و وا بە بەرچامانەوە ڕودەدا، ئێستا سیستەمی جیهانی لە ناو بەرداشی ململانێیەکی توندی سیاسی و ئابوری و سەربازی و کلتوریدایە، ئەمریکا هەموو هەوڵ و تواناکانی وەگەڕخستووە بۆئەوەی وەک دەوڵەتە سەرکردەی سیستەمی جیهانی بمێنێتەوە، لەبەرانبەردا ڕوسیا بەئاشکرا ئەوەی ڕاگەیاندووە کە دەبێ تاک جەمسەری لە ناو سیستەمی جیهانی کۆتایی پێ بێ و نابێ چیتر ئەمریکا دەوڵەتەسەرکردە و ڕابەر بێ، دەبێ تاکجەمسەری بگۆڕێ بۆ فرەجەمسەری یان لانی کەم بۆ دوو جەمسەری کە لەناویدا ڕوسیا ڕۆڵی هەبێ لە داڕشتنی بنەماکانی و دروستکردنی بڕیارەکانی، بوون ومانەوە و بەرژەوەندیەکانی پارێزراوبن، واتا ئەم جوڵە دیبلۆماسیانە نیشانەن بۆ دابەشبوونێکی نوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گۆی زەوی.
دووەم: سیاسەتی هاوپەیمانیەتی ئامرازێکی کاریگەری ستراتیژیەتی زلهێزەکانە بۆ بەهێزکردنی پێگەو شوێن پێی خۆیان لە جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی کە بایەخی ستراتیژی ناوچەکە لەڕووی هەڵکەوتەی جوگرافی و دەوڵەمەندی بە سامانی سروشتی لەسەرویانەوە نەوت وگاز هەروەها مۆزایکی کلتوری وئاینی و ئەتنیکی تایبەت، کاریگەری گەورە و یەکلاکەرەوەی دەبێ لەسەر ئەوململانێیە جیهانیەی لەنێوان ئەمریکاو ڕوسیا لەئارادایە، سەرۆک پوتین باوەڕی وایە ئێران ئاڵقەیەکە لە و ئاڵقە جیۆپۆلەتیکانەی کە جەمسەری ئۆراسیا پێک دەهێنن، ئەو ئۆراسیایەی کە ڕوسیا بەجدی کار بۆ پێکهێنان و سەرکردایەتی کردنی دەکات و دەبێتە مونافیسی جەمسەری ئەتڵەسی کە ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات و ئەوروپا تیایدا بەشدارە، لەم بارەوە روسەکان بۆچوونێکی ئەوتۆیان هەیە کە روسیاو ئێران دووژمنێکی هاوبەشیان هەیە ئەویش جەمسەری ئەتڵەسیە ( ئەمەیکاو ئەوروپا)، ئەلێکساندەر دوگین هزرمەندی سیاسی ناسراوی ڕوسی پێی وایە جیهانی ئیسلامی بەسەر چەندین ئاڕاستەی جیاوازدا دابەش بووە لەناویدا ڕەوتی ڕەسەنخوازی ئاینی و کلتوری ئێران لەهەموویان زیاتر بەکەڵک ڕوسیا دێ، چونکە دەروازەی گەیشتنی روسیایە بەئاوەگەرمەکان کە بەدرێژایی مێژوو ئامانجێکی گەورەی مۆسکۆ بووە . وەزیری دەرەوەی روسیا ( سێرگی لاڤرۆڤ ) زۆر جار جەختی لەوەکردۆتەوە کە بەلای روسیاوە ئێران خاوەن بایەخ و قوڵاییەکی ستراتیژیە بۆ ئەوان .
یەکێک لەو بابەتانەی دەبێتە خاڵی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ڕوسیاوئێران بریتیە لەکۆمەک و هاوکاری سەربازی ئێران بۆ ڕوسیا لەڕێگای دابین کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هەروەها بەشداری ئێران لە هەندێ هاوپەیمانی و بلۆکی ئابوری و سیاسی ئەوتۆ کە ڕوسیا ڕۆڵی گەورەی هەیە لەکارکردن و ئاڕاستەکردنیاندا وەک (ڕێکخراوی شەنگهای بۆهاوکاری) كە ڕێکخراوێکی سیاسی ئابوری ئەمنی ئۆراسیاییە، واپێ دەچێ لە کۆبوونەوەی داهاتووی ڕێکخراوەکە کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێ بەئەندام بوونی ئێران یەکلابکرێتەوە، لەم بارەوە وەزیری دەروەی روسیا پێی وایە بەئەندام بوونی ئێران لەڕێکخراوی شەنگهای کە پایە و ئەستوندەگێکی قایمی سیستەمی جیهانیە دەبێە مایەی بەهێزبوونی ڕێکخراوەکە.
لەلاکەی ترەوە لەسەردانەکەیدا بۆئیسرئیل سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی دووپاتکردەوە کە ناهێڵن ئێران ببیێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، هەروەها ڕێگانادەن جارێکی دیکە هۆلۆکۆست دووبارە ببێتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن هەمیشە وەک هاوپەیمان و پشتیوانێکی سەرەکی ئیسرائیل دەمێنێتەوە، لە سعودیەش سەرۆک بایدن پەتەشل بووەکانی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ریاز توند دەکاتەوە و پشت لە چەمکی ( دەوڵەتی دزێو) کە بایدن بۆ سعودیەبەکاری هێنا دوای کوژرانی قاشخچی ڕۆژنامەنوس بکات و دڵەڕاوکێی سعودیە لەمەڕ ئاست و جۆری هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئەمریکا بڕەوێنێتەوە و ئەو سەفقەیەی بۆکڕێنی چەک کەبایی دەیان ملێۆن دۆلاربوو سعودیە لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترامپ کردبووی زیندووبکرێتەوە، ئەم هەوڵەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە بەپلەی یەکەم بۆئەوەیە کە هاوپەیمانیەتی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و سعودیە دووپات بکرێتەوە و بەهێزتر بکرێ لەپاڵیا سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی دەوڵەتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل درێژەی هەبێ، هەنگاو و جوڵەکانی ناتۆی عەرەبی چالاک بکرێ، لەبەیاننامەی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و سعودیە جەخت لەسەر هاوبەشیەتی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و سعودیە کراوەتەوە لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا بەوەگەیشتن کە (١٨) ڕێککەوتنامە لەبوارەجیاجیاکانی ئابوری و سەربازی و ئاسایش و سیاسی لەنێوانیان ئەنجام بدرێ، لەوتارەکەی خۆشیدا لە کۆنگرەی جدە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی بە سعودیە و میسر و ئوردن وباقی دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبیدا کە ڕێگانادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، خاڵێکی گرنگی دیکە لە وتارەکەی سەرۆک بایدن بریتی بوو لە تەئکید کردنەوە لە وەی ئەمریکا ناوچەکە بۆ چین و ڕوسیا و ئێران چۆڵ ناکات، ئەمە لەکاتێکدا کە لەڕابردوو جۆرێک لە ساردی لەپەیوەندی سعودیە لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک بایدن هەبوو بەشێوەیەک سعودیە بە تەواوی پشتیوانی لە سیاسەتی سزادان و گەمارۆدان و بەرکەنارخستنی ڕوسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا نەکرد و پێی وایە هێشتا کاریگەری ڕوسیاو چین لەسەر ئێران لە هی ئەمەیکا زیاترە بۆیە هەموو ڕایەڵەکانی پەیوەندی لەگەڵیان نەپچڕاند، ئیدارەی سەرۆک بایدن باش درکی بەم ڕاستیە کردبوو بۆیە بەشێوەیەک ڕوویان لە سعودیە کرد و مامەڵەیان لەگەڵ کرد کە چاو لە پرسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەوانی بنوقێنێ و بیر لەبەرژەوەندیەکانی واشنتۆن بکاتەوە، نەوت و گاز و چەک هەڵبژێرێ و پشت لە مافی مرۆڤ و خوێنی ڕۆژنامەنوسان بکات. بەم شێوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتۆتە ناو گەمەی دوو پڕۆژەی سەرەکی بۆ هاوپەیمانیەتی، پڕۆژەی یەکەم پڕۆژەی ئەتڵەسیە بە ڕابەرایەتی ئەمریکا کە بەپلەی یەکەم چاوی لەسەر ئیسرائیل و سعودیە و میسر و ئوردن و وڵاتانی کەنداوە، پڕۆژەی دووەم پڕۆژەی ئۆراسیایە کە ڕوسیا سەرکردایەتی دەکات و لای ئەم پڕۆژەیە ئێران کاراکتەری گونجاوە بۆ هاوپەیمانیەتی بەستن .
ڕووبەڕووبوونەوە و پێشبڕکێی ئەم دوو پڕۆژە جیۆپۆلەتیکیە گەورەیە تاڕادەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر چارەنوسی گەل و نەتەوە دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت و دەبێتە گۆڕەکێکی سەرەکی بۆ چەندین ڕووداو پێشهاتی نەخوازراو.
سێیەم :گەل و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەناو گەمەی سیاسەتی هاوپەیمانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادەیی هەیە، شکی تێدانیە کە سیاسەتی زلهێزەکان بۆ هاوپەنیەتی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر دۆزی گەلی کوردستان دەبێ، لەدیدارەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عیراق کە لەپەراوێزی کۆنگرەی جدە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان سازدرا، سەرۆک جۆبایدن بەڕوونی ئەو پەیامەی ڕاگەیاند کە ئەوان پشتیوانی لە عیراقێکی یەکگرتوو سەقامگیر وپێشکەوتوو دەکەن بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەم دەربڕینە هەم بۆ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان هەم بۆ نوخبەی سیاسی عێراق هەڵگری پەیامە، سەرۆکی ئەمریکا سەقف و سنوری پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەوە دیاری کرد کە لەچوارچێوەی عیراقی یەکگرتوو سەقامگیردا بمێنێتەوە، هەروەها بەسەرکردەسیاسیەعیراقیەکانیشی وت کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی دەستوری بمێنێتەوە و بەشدار بێ لە سەقامگیری وکۆی ژیانی سیاسی و پرۆسەی حوکمڕانیەتی لە عیراق، واتا لە پڕۆژەی ئەتڵەسی بۆ هاوپەیمانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان لە چوڕچێوەی عیراقی یەکگرتوودا قبوڵ کراو و پشتیوان کراوە .
هەرچی پەیوەندی بە پڕۆژەی ئۆراسیاوە هەیە بۆ هاوپەیمانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕوسیا لە پشتیەتی و ئاڕاستەی دەکات، بوونی قەوارەیەکی سیاسی بۆ گەل و نەتەوەی کورد لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەت نەتەوەی ئێران و تورکیاو عیراق و سوریا بوونی نیە، ڕوسیا وەک دەوڵەتە سەرکردەی ئەم پڕۆژەیە تێڕوانینی وایە کوردەکان مافی هاوڵاتی بوونیان لەو دەوڵەتانە هەبێ کە تیایدا دەژین، سیاسەتی کوشتن و بڕینیان دەرهەق پیادەنەکرێ، بەڵام هەرگیز لەگەڵ کیانێکی سیاسی نەتەوەیی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان نیە واتا لەڕوانگەی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی بوونەوە سەیری دۆزی کورد دەکەن نەک ڕوانگەی ناسیۆنالیزم و ناسنامەی تایبەت، لە دیداری لوتکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و ئێران و تورکیا کە لە (١٩) ئەم مانگە لە تاران بەڕێوەدەچێ بێ دوودڵی دەبێ پێمان وابێ هەرسێ لا گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی : کورد و سوریاو وزە دەکەن، لەم دیدارەلوتکەدا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی روسیا لەجەنگدایەو پێویستی زۆری بە هاوپەیمانی هاوسۆز لە ناوچەکەو جیهان هەیە، لەژێر ڕۆشنایی جوڵەی سیاسی و دیبلۆماسی سەرۆک جۆبایدن بۆ ناوچەکە و توند کردنەوەی ڕایەڵی شلبووی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سعودیە و دەوڵەتانی ناوچەکە، ئەم جوڵە دیبلۆماسیانە و گەڕانی زلهێزەکان بەدوای هاوپەیمانیەتی دا، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری ڕۆلی (دەوڵەت – نەتەوە) لە ناوچەکە و داکشانی بایەخدانی زلهێزەکان بە ئەکتەرەنادەوڵەتیەکان، گرنگی دانی زیاتری زلهێزەکان بۆ توخم و ڕەگەزەکانی هێز و بەرژەوەندیەکان دەچێتە ئاستێکی ئەوتۆ کە لەسەر حسابی مافی چارەنوسی گەلان و مافی مرۆڤ و ئازادیەکان بێ، واتا لە سیاسەتی هاوپەیمانیەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە، بەهاوپرنسیپەکان کاڵ دەبنەوە و هێزو بەرژەوەندی تۆختر دەبن، بەدەربڕێنێکی تر وا شنتۆن و مۆسکۆ زیاتر لەسەر بنەماکانی ڕیالیزم و پراگماتیزم هاوپەیەمانیەتەکان بینادەکەن نەک پرنسیپ و بەهاکانی ئایدیالیزم و لیبرالیزم، لێرەوە دەبێ ترسمان لەگفتوگۆکانی نێوان سەرۆکاکانی ڕوسیاو تورکیاوئێران کە لە (١٩)ی ئەم مانگە لە تاران بەڕێوەدەچێ هەبێ . لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی ڕوودەدا و خرایەڕوو، بەودەرەنجامە دەگەین کە ڕەوتی ڕووداوەکان لەناوچەکە بۆئێمەهەڵگری مەترسی جۆراوجۆرن ومایەی دڵنیایی نیە بۆیە لەپێناو مانەوە و خۆ پاراستن و هێشتنەوەی دەسکەوتەکان لەسەرمانە ئامادەسازی بکەین، لەئێستادا زۆر پێویستمان بە سیاسەتێکی نیشتیمانی هاوبەشی واقیعیانە هەیە.
عیراق هەڵگری پەیامە، سەرۆکی ئەمریکا سەقف و سنوری پشتیوانی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەوە دیاری کرد کە لەچوارچێوەی عیراقی یەکگرتوو سەقامگیردا بمێنێتەوە، هەروەها بەسەرکردە سیاسیە عیراقیەکانیشی وت کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی دەستوری بمێنێتەوە و بەشدار بێ لە سەقامگیری وکۆی ژیانی سیاسی و پرۆسەی حوکمڕانیەتی لە عیراق، واتا لە پڕۆژەی ئەتڵەسی بۆ هاوپەیمانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان لە چوڕچێوەی عیراقی یەکگرتوودا قبوڵ کراو و پشتیوان کراوە .
هەرچی پەیوەندی بە پڕۆژەی ئۆراسیاوە هەیە بۆ هاوپەیمانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕوسیا لە پشتیەتی و ئاڕاستەی دەکات، بوونی قەوارەیەکی سیاسی بۆ گەل و نەتەوەی کورد لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەت نەتەوەی ئێران و تورکیاو عیراق و سوریا بوونی نیە، ڕوسیا وەک دەوڵەتە سەرکردەی ئەم پڕۆژەیە تێڕوانینی وایە کوردەکان مافی هاوڵاتی بوونیان لەو دەوڵەتانە هەبێ کە تیایدا دەژین، سیاسەتی کوشتن و بڕینیان دەرهەق پیادەنەکرێ، بەڵام هەرگیز لەگەڵ کیانێکی سیاسی نەتەوەیی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان نیە واتا لەڕوانگەی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی بوونەوە سەیری دۆزی کورد دەکەن نەک ڕوانگەی ناسیۆنالیزم و ناسنامەی تایبەت، لە دیداری لوتکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و ئێران و تورکیا کە لە (١٩) ئەم مانگە لە تاران بەڕێوەدەچێ بێ دوودڵی دەبێ پێمان وابێ هەرسێ لا گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی: کورد و سوریا و وزە دەکەن، لەم دیدارەلوتکەدا بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی روسیا لە جەنگدایە و پێویستی زۆری بە هاوپەیمانی هاوسۆز لە ناوچەکە و جیهان هەیە، لەژێر ڕۆشنایی جوڵەی سیاسی و دیبلۆماسی سەرۆک جۆبایدن بۆ ناوچەکە و توند کردنەوەی ڕایەڵی شلبووی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سعودیە و دەوڵەتانی ناوچەکە، ئەم جوڵە دیبلۆماسیانە و گەڕانی زلهێزەکان بەدوای هاوپەیمانیەتی دا، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری ڕۆلی (دەوڵەت – نەتەوە) لە ناوچەکە و داکشانی بایەخدانی زلهێزەکان بە ئەکتەرە نادەوڵەتیەکان، گرنگی دانی زیاتری زلهێزەکان بۆ توخم و ڕەگەزەکانی هێز و بەرژەوەندیەکان دەچێتە ئاستێکی ئەوتۆ کە لەسەر حسابی مافی چارەنوسی گەلان و مافی مرۆڤ و ئازادیەکان بێ، واتا لە سیاسەتی هاوپەیمانیەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە، بەهاوپرنسیپەکان کاڵ دەبنەوە و هێزو بەرژەوەندی تۆختر دەبن، بەدەربڕێنێکی تر وا شنتۆن و مۆسکۆ زیاتر لەسەر بنەماکانی ڕیالیزم و پراگماتیزم هاوپەیەمانیەتەکان بینادەکەن نەک پرنسیپ و بەهاکانی ئایدیالیزم و لیبرالیزم، لێرەوە دەبێ ترسمان لەگفتوگۆکانی نێوان سەرۆکاکانی ڕوسیاو تورکیاوئێران کە لە (١٩)ی ئەم مانگە لە تاران بەڕێوەدەچێ هەبێ. لەژێر ڕۆشنایی ئەوەی ڕوودەدا و خرایەڕوو، بەودەرەنجامە دەگەین کە ڕەوتی ڕووداوەکان لەناوچەکە بۆئێمە هەڵگری مەترسی جۆراوجۆرن ومایەی دڵنیایی نیە بۆیە لەپێناو مانەوە و خۆ پاراستن و هێشتنەوەی دەسکەوتەکان لەسەرمانە ئامادەسازی بکەین، لەئێستادا زۆر پێویستمان بە سیاسەتێکی نیشتیمانی هاوبەشی واقیعیانە هەیە.

ھەواڵی زیاتر