بەهۆی بارانی بەلێزمەوە 102كەس لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی باران بارینی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی مەهاراشترا خۆرئاوای هیندستان لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا، 102 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێكی ANI News كە بە پشت بەستن بە نیشاندەری راپۆرتی كارەسات ویلایەتی مەهاراشترا لە یەكی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بارانی وەرزیی بەلێزمە لە ویلایەتەكەدا بەشێوەیەكی كاریگەر دەبارێت.
لەو بەروارەوە تا ئێستا، نزیكەی 12 هەزار كەس لە مەهاراشترا گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەكان و 189 سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
لە ویلایەتەكەدا بەهۆی كاریگەری بارانەوە چەند ناوچەیەك بە ناوچەی سوور و ژمارەیەكیشیان بە ناوچەی پرتەقاڵی راگەیەندراون لە رووی مەترسییەوە.
بارانی وەرزیی كە لە مانگەكانی حوزەیران-ئەیلوول لە باشووری ئاسیا كاریگەرە، ساڵانە كارەساتی گەورە دروست دەكات، بەتایبەتی لە مانگی حوزەیراندا.

ھەواڵی زیاتر