پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لەم هەفتەیەدا، وەزارەتی کارەبا هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران دەستپێدەكات

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌رپێچیان له‌ پێوه‌ری زیره‌ك كردووه‌ و رایگه‌یاند، سزایان ده‌ده‌ین و كاره‌بایان له‌سه‌ر ده‌بڕین.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی (پێنجشه‌ممه‌ 14ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، پێوەری زیرەك بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی لەسەر ناكرێت.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەوانه‌ی سەرپێچیان لە دەرەوەی پێوەرەكە كردووەته‌ سەر تۆڕی نیشتمانیی كارەبا، زیان بە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنن.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، راستەوخۆ لە رێگەی داتا سەنتەری پێوەری زیرەكەوە شوێنەکەیان دیاری كراوە، وەزارەتی كارەبا هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی كارەبای سەرپێچیكاران دەست پێدەكات.