دوای كۆتایهاتنی خولی نایابی عێراقی، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر بهخۆكهوتن و چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كانی دیكه‌یان بۆ ریزی زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا گواسته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 12 یاریزانیان بۆ ریزه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه، كه هه‌ر یه‌ك له پێگه‌یه‌كی جیاواز یاریی ده‌كات، هه‌ر چه‌نده بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رۆژی 1ـی تهمووز به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی له عێراق ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام یانه‌كان زووتر كه‌وتوونه‌ته خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێ، كه بڕیاره له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یاریزان ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی 30ـی ساڵانی یاریزانی قوه‌ی جه‌ویه بوو، كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، سه‌رتای ده‌ركه‌وتنیشی هه‌ر له یانه‌ی هه‌ولێره‌وه بووه، ئێسته‌ش له ریزی هه‌لبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كات، بڕی گرێبسهتهكهشی نزیكه‌ی 200 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌بیت.
هه‌نگاوی دووه‌می هه‌ولێر له گرێبه‌ستكردن شۆكهینهربوو، كاتێك 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ری له یانه‌ی زاخۆ گواسته‌وه، كه بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا و هیلیۆ مۆنتێرۆ بوون، هه‌ردوو یاریزانه‌كه به رازیلین و له یانه‌ی زاخۆ یارییان ده‌كرد، له ناوه‌راست و به‌رگری ده‌توانن یاریی بكه‌ن.
له هه‌نگاوی سێیه‌می یاریزان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د چهلووبی بۆ ریزه‌كانی قه‌ڵای زه‌رد گواسته‌وه، كه له هێلی ناوه‌راست یاریی ده‌كات، له دایك بووی 1998ـه، یاریی بۆ یانه‌كانی جامعیه، زاخۆ، سامه‌ڕا كردووه.
له هه‌نگاوی چواره‌میدا، یاریزانێكی گرینگ و ئاست به‌رزی گواسته‌وه ریزه‌كانی، كاتێك نیاز محه‌مه‌دی له یانه‌ی شوڕته‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ولێر، كه نیاز، له‌گه‌ڵ شوڕته بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی هێراقی بۆ ئه‌م وه‌رزه.
محه‌مه‌د موحسینی گواسته‌وه ریزه‌كانی و هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرینگی هاوێشت بۆ تۆكمه كردنی پێكهاته‌كه‌ی، كه له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و ئه‌زموونێكی باشی له خولی نایابی عێراقی هه‌یه، یاریی بۆ سناعات كاره‌با و سه‌ماوه و شوڕته و دیوانیه كردووه.
هه‌ولێر گرێبه‌ستی كه‌رار فالحی به‌رگریكاری نوێكرده‌وه، كه وهزری رابردوو یاریی بۆ هه‌ولێر ده‌كرد، له چه‌ند یارییه‌كی كه‌م وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی یاریكردووه.
هه‌ولێر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی ناوه‌خۆش هه‌نگاوی گرینگی هاوێشتووه، له‌وانه گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دانا عوسمانی گواسته‌وه ریزه‌كانی، كه پێشووتر یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه.
ئاریان جه‌وهه‌ر یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان، باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد، یاریزانیكی خاوه‌ن جوله و خێرایه‌كی زۆره له بڕینی یاریزانان لێهاتووه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی پێبدرێت تواناكانی ویاتر ده‌دره‌وشێنه‌وه.
محه‌مه‌د ساڵحی ناوه‌ڕاستكاری ته‌مه‌ن 27 ساڵان كه یاریی بۆ یانه‌كانی زه‌ورا و نه‌فتی ناوه‌راست كردووه، به گرێبه‌ستیك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه.
گرینگ‌ترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گواستنه‌وه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له بازاڕی گواستنه‌وه هێنانی یاریزان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مهكهنزیه، كه له به‌رگری چه‌پ یاریی ده‌كات و وه‌رزی رابردووش هه‌ولێر له‌م پێگه‌یه كێشه‌ی زۆربوو، یاریزانێكی ته‌ه‌ن بچوكه 25 ساڵه.
نه‌بیل سه‌باحی ناوه‌ڕاستكاری پێشووی گواسته‌وه ریزه‌كانی، كه له ساڵانی 2009 تاوه‌كو 2015 له ریزه‌كانی هه‌ولێر یاریكردووه، وه‌رزی رابردووش له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاریی ده‌كرد.
جاسم محه‌مه‌دیشی گواسته‌وه ریزه‌كانی، جاسم له یانه‌كانی زه‌ورا، شوڕته، ئه‌مانه‌ی به‌غدا، نه‌فت یاریكردووه، ئه‌مه دواین گریبه‌ستی یانه‌ی هه‌ولێر، كه ئه‌نجامیداوه.
ئێسته هه‌ولێر هه‌وڵده‌دات یاریزان وه‌لید كه‌ریمی هێرشبه‌ر له یانه‌ی نه‌فت بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه، ئه‌و یاریزانه له 1997 له دایك بووه، كاپتنی یانه‌ی نهفته، خاوه‌نی 8 گۆڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عیێراقی.
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت دوای كۆتایهاتنی پشووه‌كانی جه‌ژنی قووربان، له‌گه‌ڵ یاریزانه كورده‌كانی نێو پێكهاته‌كه‌ی بكه‌وێـته گفتوگۆ تا گرێبسهتیان بۆ وه‌رزی نوێ تازه بكاته‌وه، به تایبه‌ت یاریزانان، شوان مامۆ، هه‌ردی سیامه‌ند، كۆسه‌رت بایز، ئاكام هاشم، هه‌ڵۆ فائیق، شێركۆ كه‌ریم، ره‌وا یوسف، سه‌فین مه‌نسور.
هه‌ولێر گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئه‌حمه‌د سه‌عد و یاسین سامیه‌ی و ئۆچۆی نوێ نه‌كرده‌وه، چونكه كارگێری یانه‌كه نه‌یتوانی خواسته داراییه‌كانی ئه‌م یاریزانانه جێبه‌جێ بكات، به‌وپێیه‌ی یاسین و ئۆچۆ داوای زیادكردنی بڕی گرێبه‌ست و مووچه‌كانیان ده‌كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه‌وتووه، چاوه‌ڕێده‌كرێت هه‌ولێر به شێوه‌یكی به‌هیزتر بچێته نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و چه‌ند یاریزانێكی به‌هێز بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه، نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر لیستێكی له یاریزانان ئاماده‌كردوو تا بۆ وه‌رزی نوێ كارگێڕی هه‌ولێر بۆی ده‌ستبه‌ر بكه‌ن و ئاماده‌ی بكه‌ن، ئامانجی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی داهاتوو روونه كه بریتیه له كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر نازناو و ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی خولی نایابی عێراقی.