پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پرسەنامەییەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووی خزبی شیوعی كوردستان بڵاوکردە‌وه‌.
ده‌قی په‌یام: 
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد 


بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق بوو .
خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و یادی هەمیشە بەخێر.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان