کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکووك رایگهیاند، تا ئێستا زیاتر له 180 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگای کەرکووک وهرگیراوه و پرۆسەکە بەردەوامە.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکووك سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سالی سەڵاح به ئاژانسی ئانادۆڵ-ی راگهیاند، ئهمساڵ زۆرترین بڕه گەنم بهراورد به ساڵانی رابردوو وهرگیراوه.
سالی سەڵاح ئاشکرایکرد، بهر له مانگێک دەستیان بە وهرگرتنی گەنمی جووتیاران کردووە و تا ئێستا 180 هەزار و 900 تۆن گەنمیان وهرگرتووه.
باسی لەوەش کرد، یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار (نزیکەی 570 دۆلار) لە جووتیاران وهرگیراوه.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکووك ئاماژەی بەوە کرد، دواکەوتن لە پێدانی پارەی ئەو گەنمەی کە ساڵانی پێشووتر وهرگیرابوون، هەبوو، بەڵام ئەمساڵ هیچ کێشە و دواکەوتنێك لە پێدانی پارەدا نەبووە.
ئاماژهی بهوهش كرد، هەموو ساڵێك نزیکەی 200 هەزار تۆن گەنمیان کڕیوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی ئاسایشی خۆراک کە جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا درووستی کردووە، تەواوی گەنمی جووتیاران دەکڕنهوه.