پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم ته‌رمی عه‌لی قازی ده‌هێنرێته‌وه‌ كوردستان

له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ته‌رمی عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی گرته‌ ئه‌ستۆی هه‌یه‌، كه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی به‌ فڕۆكه‌یه‌ك له‌ شاری كۆڵنه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر و له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ده‌برێته‌ كه‌لار و لای به‌گزاده‌كانی جاف به‌ ئه‌مانه‌ت به‌ خاك ده‌سپێردرێ، تا له‌ هه‌لومه‌رجێكی تردا له‌ ته‌نیشت پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ مه‌هاباد ده‌نێژرێ.

سەرلە بەیانیی رۆژی 10/7/2022، عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.