پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (13ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2022) رایگه‌یاند، شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆببنه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع) بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ریق روكن حامید عه‌بدولمه‌قسود، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ یاوه‌ری فه‌ریق روكن قاسم محه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئامانجی سه‌ردانی شانده‌ ئه‌منییه‌ باڵاكه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌، بۆ تاووتوێكردنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن و پێویستی به‌ ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منی هه‌یه‌.