پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرايه‌تی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 13- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
مەودای بینین / ( 9 – 10) كم  دەبێت .
سبەی 14- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەل بوونی تۆزێكی سوك بەتایبەتی لە باشوری پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی گەرمیان لەكاتەكانی بەیانی زوودا .
 پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س 
ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات دەبێت . 
مەودای بینین /  ( 8– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 43
سلێمانی : 43
دهۆك  : 41
كەركوك : 45
هەڵەبجە : 45
سۆران  : 42
راپەرین : 43
گەرمیان : 46
بەشی پێشبینی / 13- 7- 2022