بە ڕاستی سەیرە گوڵم ؟؟؟؟

عارف ڕوشدی

گەلی کوردوستان و وڵاتەکەی ڕووبەڕوی گەورەترین تاوانی جینوسایدی ژیان و ژینگەکەی بووە لە سەر دەستی حکومڕانانی پێشوی عیراق و ئێستاش پروسەی قێزەوەنی تەعریب و تاڵانکردنی زەوی و زاری کوردانی ناوچە کوردوستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زور خراپتر لە جاران بەردەوامە ، ئەوەی سەیروسەمەرەیەو جێگای گریان و پێکەنینە ، گوایە حکومەتی بەغدابڕی (((٥٠١)))ملیون دیناری رەوانەی هەرێمی کردووە بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی سەردەمی بەعس !!!!!!!، ئەم بابەتە سوکایەتییە بە هەمو خەڵکی کوردوستان چونکە بەڕاست و رەوان پێمان دەڵێن تەنها بۆ لە ناوبردن باشن و بەچاوی نزمیش ئەتان بینین، ئەوەی جێگای شەرمەزارییە لە لایە چەند پێگەیەکی ڕاگەیاندنی داروخاو و دور لە هەر هەستێکی نیشتیمابی بە مانشێتی قەبە بابەتەکە واوێنای دەکەن پاداشتێکی بێ وێنەبێت و پێویستە دوعاو نزاو پارانەوە بۆ بکرێت !!!!، لە کاتێکدا. چەند ساڵە ملیونەها کەس لە ژێر ناوی (رەفحاویی) یەکان مانگانە هەر تاکە کەسێک (١) ملیون دیناری بۆ دابین کراوە وەک قەرەبوو ، لە کاتێکدا بەشی هەرەزوریان نەبایان دیوە نەباران .

ھەواڵی زیاتر